شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سەیری ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆی لە تەلەفزیۆنەوە کردووە.
ترەمپ بۆ فۆکس نیوز وتی، ئێستا ئەمریکا بڕیار دەدات چی لە داهاتوودا بۆ ڤەنزوێلا دوای گرتنی مادۆرۆ بکرێت.
وتیشی، ئەمریکا زۆر بەهێز بەشدار دەبێت، لە پیشەسازی نەوتی ڤەنزوێلاداو ئێمە گەورەترین کۆمپانیای نەوتمان هەیە.
ڕونیشیکردەوە لەئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەک برینداریان هەبووە، بەڵام کەس نەکوژراوە.
هەروەها ترەمپ ئەوەی خستەڕوو هیچ کەسێک لەئۆپەراسیۆنەکەدا نەکوژراوە، لەکاتێکی زۆر باشدا ئەنجامدراوە.
ئاشکراشیکرد مادۆرۆ براوەتە نێو کەشتییەک و بۆ نیویۆرک دەگوازرێتەوە.