شارپرێس:
شەوى ڕابردوو لەکاتژمێر 12وه، بۆ ماوەیەک کارەباى نیشتیمانی لەسەرتاسەری هەرێم کوژایەوە، له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەتۆڕی کارەبا گرفتێك دروستبوو، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه".
وەزارەتی کارەبا ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوكردوهتهوهو ده‌ڵێت، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەتۆڕی کارەبا، شەوى ڕابردوو کاتژمێر 12، گرفتی پچڕانی کارەبا لەبەشێک لەپارێزگاکانی هەولێر، دهۆکو سلێمانی دروستبوو، ئێستاش دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایەو تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لەماوەی کاتژمێرێکدا گرفتەکهیان چارەسەركرد".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تیمى پڕۆژه‌ى ڕوناكى ئاشكرایكردوه، بەهۆی کێشەی پەستانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر، کارەبای هەموو هەولێر بڕا، بەڵام لەدهۆک، هەڵەبجە، سۆران‌و ئیدارەی ڕاپەڕین، دوای پێنج خولەک لەبڕانی، کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.
تیمی پڕۆژەی ڕوناکی ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، "تائێستا کارەبای سەدا 80ی ناوچەکان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، لەماوەی نیو کاتژمێر بۆ کاتژمێرێکیش، کارەبای تەواوی کوردستان ئاسایی بوه‌ته‌وه".
لەلایەکی دیکەوه سەرچاوەیەک لەوێستگەی غازی کارەبای ھەولێر ڕایگه‌یاندوه، "بەھۆی دروستبونی فشار لەسەر تۆڕی کارەبا، نه‌توانراوه کارەبای ھەموو گەڕەکەکان بەیەکەوە بدرێتەوە، قۆناغ بەقۆناغ لەماوەی کاتژمێرێک دۆخی کارەبا گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی خۆی".
