نەوشیروان مستەفا ڕێبازی بزوتنەوەی گۆڕان نەبووە، ، بەڵکو بزوتنەوەی گۆڕان ڕێبازی نەوشیروان مستەفاو هاوڕێکانییەتی، گۆڕان لە چینی ڕۆشنبیرو سیاسی و چینی هەژاران دامەزرا کە هێزی دەرەکی ڕەوەندی کوردی هیوا و ئامانجی هەر سێ چینەکە بوو.، تا ئۆپۆزسیۆنێکی کارا دروستبکرێ، بەو مەبەستەی ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی ڕەها چاکبکات یان ببێتە بەدیلی دەسەڵات، بۆیە دەڵێم بزوتنەوەی گۆڕان هی تاکەکەسێک نییە ، بەڵکو هیوای هەرسێ چینەکە بوو.
بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتا وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی دامەزرا کە خەباتی بۆ گۆڕانکارییەکی ڕەهاناوی دەکرد. ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی یەکگرتنی هێزی سێ چینەکەوە بوو،
1. چینی ڕۆشنبیر، بەرپرس بوون لە درووستکردنی بیرۆکە و ئایدیۆلۆژیای بزووتنەوەکە.
2. چینی سیاسی ڕێکخەرانی پراکتیکی و ڕامیاری بوون بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکان.
3.چینی هەژار، هێزی خەڵکی و پشتیوانی گشتگیری کۆمەڵگە بۆ گۆڕانکاری.
پێویستە ئەم بابەتە ڕوونتربکرێتەوە چوونکە نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لەو کەسانەی لەناو چینە سیاسی و ڕۆشنبیرەکەدابوو ، وە خەباتی شۆڕش و شاخ و ئاوارەیی لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردا هەبوە، دیارتریین کەسایەتی باشوری کوردستانە کە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ڕاپەڕیین، خاوەن کۆمپانیای وشەو شوێنی دامەزراوبوو وەک گردی زەرگەتە، واپێویست بوو بکرێت بە ڕێکخەری بزوتنەوەکە، ئەو سێ چیینەی سەرەوە ڕێبازی بزوتنەوەی گۆڕانیان گەشە پێکرد نەک تاکەکەسێک،
ئەو دەمەی خەڵک ڕەخنەی لە دەسەڵات دەگرت خودی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە دەسەڵاتدا بووە، بزاوت و جوڵەی گۆڕانکاری ڕەوەندی کوردی لە پێشترو» دوایی وەک گروپ لەساڵی ٢٠٠٨ دا لە ئەوروپا دەستی پێکرد و بزوتنەوەی گۆڕانیش کە لەساڵی ٢٠٠٩دا خۆی خستە مەیدانی سیاسییەوە و دامەزرا، وەک هەوڵێکی گەورەی چاکسازی کۆمەڵایەتی سەری هەڵداو بەشداری کرد لە هەڵبژاردنەکان و ٢٥ کورسی لە پەرلەماندا جێگیرکرد، لە مانگی نیسانی ٢٠١٠ موڵەتی وەک حزبێکی سیاسی لەلایەن حکومەتی هەرێم پێدرا.
زۆرجار لەناو سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستاندا، باس لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت و هەندێک بە هەڵە پێیان وایە کە ئەم بزووتنەوەیە تەنیا دەستەیەکی تاکەکەسییە و بە ناوی نەوشیروان مستەفا دەناسرێت. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە بزوتنەوەی گۆڕان بەرهەمی هەوڵی سێ چینی جیاوازی کۆمەڵگە بووە، چینی ڕۆشنبیر، چینی سیاسی، چینی هەژار و چینی پشتیوانی ڕەوەندی کورد، ئەو سێ چیینە پێکەوە ڕێبازی بزوتنەوەی گۆڕانیان گەشە پێکرد نەک تاکەکەسێک.
نەوشیروان مستەفا، وەک یەکێک لە چالاکانی چینی سیاسی و ڕۆشنبیر، بە شێوەیەکی سروشتی بووە ڕێبەرێکی بەرجەستە بۆ ئەم بزووتنەوەیە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە بزووتنەوەکە تەنیا هی ئەو بێت. وەک خۆی ڕای گەیاندووە، بزوتنەوەی گۆڕان ڕێبازی هاوڕێکان و چینەکانی کۆمەڵگەیە، نەک تاکەکەسێک" مستەفا تەنیا وەک نمونەیەکی ڕامیاریی چالاک وەستاوە، بەڵام پێکهاتەی بیرۆکە و ڕامیاریی بزووتنەوەکە لە ڕێگەی گفتوگۆی ئەم سێ چینەوە گەشەی کردووە.
ڕێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان بوو ، هەرگیز خۆی بە تاکە ڕێبەری گۆڕان نەناساندووە، ئەوە خوود پەرست و مردووپەرستەکانن وایان لێکردوەو! نەیاران لەمێدیاکانەوە شێواندویانە. بەڕێزیان ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی گۆڕان ڕێبازی هەموو ئەوانەیە کاریتێدادەکەن و پشتیوانیین، نەک پڕۆژەیەکی تاکەکەسی» ئەو تەنیا یەکێک بوو لەو کۆمەڵە سیاسی و ڕۆشنبیرانەی کە بزوتنەوەکەیان گەیاندە ئەو ئاستەی لە ٢٠٠٩دا سەرکەوتوانە دەرکەوت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی