هه‌ڵه‌بجه ئێستا پێویستى به‌وه‌یه:
یه‌ك/له‌رووى سیاسییه‌وه:
هه‌ڵه‌بجه بكرێت به‌ناوه‌ندى رێزگرتنى دیموكراسیی و ده‌نگى خه‌ڵك، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى حیزبێك ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر كۆى پۆسته‌كانى پارێزگاكه‌دا، وه‌كو شیربایی و شیرینى بۆ كڕینى ئینتیما بیداته كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكى گه‌نده‌ڵ! لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكى شاره‌كه بڕیار بده‌ن، كێ ئیداره‌ى شاره‌كه بدات، بۆیه وه‌رن له‌ئێستاوه په‌یمان و بڕیار بده‌ن، كه به‌رده‌وام له‌واده‌ى خۆیدا هه‌ڵبژاردنێكى پاك له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێت و رێز له‌ئه‌نجامه‌كه‌شى بگرن، به‌مه هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته ناوه‌ندێكى دیموكراسیی گرنگ له‌ناوچه‌كه‌دا، من له‌وه تێئه‌گه‌م كه ئێران هه‌ژموون و فشارى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر ئه‌م پارێزگا هاوسنوره‌ى ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا له‌وه‌ش تێده‌گه‌م، كه ره‌نگه ئه‌وه‌نده كێشه‌یه‌كى گه‌وره نه‌بێت به‌نیسبه‌ت ئێرانه‌وه، كێ ده‌بێتـه پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه.
دوو/ له‌روى ئابوورییه‌وه:
ده‌بێت ژێرخانێكى دروست و پته‌وى ئابووریی بۆ هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت، رێگه و پردى باشى بۆ دروست بكرێت، كه‌رتى گه‌شتیاریى و كشتو‌كاڵى بایه‌خێكى زانستیی تایبه‌تى پێبدرێت، كۆمپانیا گه‌وره‌كان هانبدرێن و دڵنیایى و ده‌سته‌به‌رییان پێبدرێـت، بۆ ئه‌وه‌ى بێن له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه هه‌موو توانایه‌كى ناوخۆ و ده‌ره‌وه بهێندرێت له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكات، ئه‌بێت ئه‌وه تێپه‌ڕینن، ئه‌م پۆسته یان ئه‌و كاره ته‌نها ده‌بێت بدرێ به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك، یان به فڵان عه‌شیره‌ت و تیره له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا، چونكه ئه‌مه نه خزمه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و نه ده‌یكات به شار، به‌ڵكو ده‌یكات به‌دیل و دیوه‌خانى كۆمه‌ڵێك گروپ و كه‌سى گه‌نده‌ڵ.
سێ/ له‌رووى كلتورییه‌وه:
ده‌بێـت زانكۆێ هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌نده زانستیی و ئاینییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بكرێن به ناوه‌ندى زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی، به‌جۆرێكى وا خه‌ڵك له‌هه‌موو دونیاوه بێن له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا بخوێنن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سوودێكى ئابوورى گه‌وره‌ى بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت، له‌رووى فه‌رهه‌نگیی و كولتورییه‌وه، ده‌توانرێت له‌رێگه‌یه‌وه پرس و كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه و كورد هه‌نارده بكرێت بۆ كۆمه‌ڵگه و میلله‌ته‌كانى دونیا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی