سوپرایزەکانی پرۆسەی ئاشتی!

19/04/2025

محەمەد ئەمین پێنجوێنی

ئەوکاتانەی بەڕێز ئۆچ ئالان لە ئیتالیا(ڕۆما) بو وەکو دەست بەسەر لەنەخۆشخانەیەکی سەربازیدا پاش ماوەیەك گواستیانەوە بۆ شۆێنکی تایبەتی

لە بەر دەمی  نەخۆشخانەکەدا مەیدانێکی گەورە هەبو لەو گۆڕەپانەدا بەدەیان هەزار مرۆڤی کورد کۆبوبونەوە بەیانیان بەڕێ پێوان ئەچون بۆ بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیران داوایان دەکرد کە پەناهیندەیی سیاسی بدرێت بە بەڕ ێز ئۆچ ئالان ڕۆژنامەکان  و میدیای ئیتالیا بەمانشێتی گەورە ئەیان نوسی ڕووبارێك لە مرۆڤی کوردی دیاسپۆرا ڕژاونەتە شەقامەکانی ڕۆما داوای پەناهیندەیی بۆبەڕێز ئۆچ ئالان دەکەن .

بەڵام ئەوە ئێستا بەبڕیاری حکومەت و بەرلەمانی ئیتالیا ڕەگەز نامەو پەساپۆرتی ئیتالی بەخشرا بە بەڕێز ئۆچ ئالان

بەباوەڕی ئێمە وە بیر کردنەوەی تایبەتی خۆم بەم نزیکانە بەڕێز ئۆچ ئالان ئازاد دەکرێت وە لە وانەشە بچێتە ئیتالیاو لەوێ نیشتەجێببێ بۆ ئەوەی بتوانێ هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ سەرخستن و پێش کەوتنی پرۆسەی ئاشتی ...!!

پێنجوێنی، بەڕێز ئۆجەلان- شاری ڕۆما،ئیتاڵیا لەشوێنە تایبەتیەکەی خۆی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی