لەسەرەتا و ناوەڕاستی
مانگی / 4 / 2025 , هەرێمی کوردستان لەمیانی سەرۆکەکەی چالاکیەکی بەرچاو و چڕی دبلۆماسی
بەخۆوە بینی ، ئەویش سەردانیکردنی بوو بۆ هەریەک لە ئیماڕات و تورکیا و فەڕەنسا ، ئەو
سەردانانە لە کاتێکدابوو ، کە گۆڕانی گەورە لە جیهان و ناوچەکە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
بەردەوامە و ئارام نابێت و لە هەڵگێر و وەرگێڕ و هاودژی دایە و ، جیهان بە ژانێکی قوڕسدا دەڕوات ، لەگەڵ زیادبوونی ناسەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری پەرەسەندنی فراوانبوونی
ململانێی سەربازی ناوچەکە، ئەو سەردانەی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆسەی ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەڕآست و ، بەتایبەتیش نێوان تورکیا و
کوردانی باکور و ڕۆژئاوا زەڕوڕی و مێژوویی بوو ، ئەم سەردانانە لە سیاقی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پارسەنگی هێز و پەیوەندیەکانی
بەرژەوەندی هات و ، سەردانەکەش لەو تەوقیتەدا ماناکەی بریتیە لە لێکنزیکردنەوەی دیدگاکان سەبارەت میکانیزمی مەمڵەکردن
لەگەڵ زۆرێک لە مەلەفەکان ، کە ئەولەویەتی
لە پێشەوە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ هەموو کوردستان ، ئەو سەردانانە لەو چوارچێوەیەدان
کە پێی دەڵێن دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی ، ئەم دبلۆماسیەتە ئامرازێکی ناوازەی هێزی نەرمە
، کە بەوە لە دبلۆماسیەتی تەقلیدی جیادەکرێتەوە کە ڕاستەوخۆ و کاریگەری بەهێزی هەیە
، چونکە سەری دەڵەت بزوێنەری بنچینەییەکەیە ، کە ئەمەش قووڕساییەکی تایبەت لە مفاوەزات
و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی دەبەخشێت ، هەروەها ئەم دبلۆماسیەتە کارەکتەری کەسیی هەیە
کە خودی سەرۆکەکان بەڕێوەی دەبەن ، کە ئەمەش متمانەی نێوان هەردوولا پتەو دەکات و پەیوەندی
لێکتێگەیشتن ئاسان دەکات و تەجاوزی ئاڵۆزیەکانی بیرۆکراتیەت دەکات ، دەبێت دان بەوش
بنێین کە سەرمایەگوزاری لە هێزی نەرمی دبلۆماسیی بۆتە زەرورەتێکی ستراتیژی کە کوردستان لە هەموو کات پێویستی پێیەتی و ، وڵآتان
ئێستا بودجەی دبلۆماسیی گشتی بەشێوەیەکی زۆر زیاد دەکەن ، ئەم سەردانە دبلۆماسیانە
هەر سەردانێکی سەرەپێ نەبوون کە لە دەفتەری پڕۆتۆکۆڵ تۆماربکرێن ، ئەمە تابلۆی زیندوی
ژیانە بەتایبەتی لەو سەردانەی بۆ فەڕانسا ، فەڕەنسا وەک وڵاتێکی زلهێز و دەشێت دوای
ئەو بومەلەرزانەی کە دۆناڵد ترەمپ -ی سەرۆکی
ئەمەریکا لە بوارەکانی زیادکردنی باج لەسەر
وڵاتان و پشتێکردن لە ئەوروپا کردی ، ڕابەرایەتی ئەوروپا بکات ، ئەم سەردانانەی فەڕەنسا پێش هەموو شتێک کرانەوەیەکی نوێی ئاسۆی فراوانە لەنێوان هەدوولا لەسەر پرسە گرنگە
جیاوازە حەیەویە جێ بایەخەکان لە ناوچەکەماندا ، کە سەچاوەکەی بۆ پەیوەندی مێژوویی هەردولا و کارایی و بەهێزی دبلۆماسیەتی سرۆکی
هەرێم و بایەخی فەڕەنسا بە کوردستان دەگەڕێتەوە ، دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ فەڕەنسا و دیداری لەگەڵ ماکڕۆن-ی سەرۆکی ئەو وڵاتە ، دەگەڕێتەوە بۆ
ئەوەی کە فەڕەنسا دەسەڵاتێکی گەورەی لە بڕیاردان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و یارمەتیدانی
هەموو کورد هەیە ، ڕاستە سەرۆک لە فەڕانسا
ئەو دەسەڵاتە ڕەها نیە ، چونکە ئەنجومەنی نوێنەرانی فەڕەنسا و دەسەڵاتی دادوەری و ڕای
گشتی سنوورداری بڕاردان دەکەن ، بەڵام بەتەئکید قەناعەتپێکردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا
و هەر سەرۆکی وڵاتێکی تر بە کێشەکانمان و دادپەروەری ئەو کێشانە کاریگەری ئەرێنی دروستدەکات کە لەخزمەت دۆزی ڕەوای گەلەکەمان دەبێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی