وەفدێک دەچێتە لای سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دێتە دەرێ
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا دەڵێت: سودانی وتی، سۆدانی نیگەران بوو، سودانی پێی وایە
و ڕەخنەی هەیە و هتد.
هاوڕێیان، خۆ سودانی، سیستانی نیە و تەمەنی 94 ساڵ بێت و
بڕوای بەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی نەبێت، ئەو کەسێک نیە توانای قسەکردن و سەردانکردن و بەیاننامەنوسینی
نەبێت، ئەو خۆی ئەتوانێ ئەگەر شتێکی هەیە بەدەنگی بەرز بیڵێیت و بەزمانی کوردیش تەرجومە
بکرێت.
تۆ کە سەردانی سودانی دەکەیت دەبێت فشاری لێبکەی، ئەسڵەن
نەک سەردان بەڵکو بەجموجۆڵی سیاسی و پەرلەمانی و جەماوەری فشاری لێبکە نەک لەدانیشتنی
داخراودا کەئێمە دڵنیانین چی دەڵێن.
ئێمە ڕای سودانیمان ناوێت، چونکە مەعلومە و ئێمە کرداری سودانی
دەبینین کەڕاگرتنی موچەکەیە.
پاشان سودانی ئەگەر ڕاستگۆیە با خۆی بەئاشکرا لەکۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەنوسیدا و بەسەبتایتڵی کوردی و ئینگلیزیەوە دەستی تۆمەت بۆ بارزانی و تاڵەبانی
ئاشکرا بکات و ڕاستیەکان بەدەمی خۆی بەئێمە بڵێت.
ئەم تەرجومە شێخ لوقمانیەیی وەفدی کوردی با بەس بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی