خەیاڵی ئاشەوان پووچ دەرچوو!

6 کاتژمێر پێش ئێستا

جیهاد حەمەكەریم

نە ئێران ڕووخا، نە لە عێراق درا
کەواتە ملیان دا بۆ بۆ ڕێکەوتن، ملدانیش بۆ سەپاندنی قسەی عێراق، سا قسەکەیان دەستووری بێت یان نادەستووری، گرینگ ناردنی مووچەیە.
هەمیشە سیاسەتی کوردایەتی وابووە، ئێوە بمرن بۆ ئەوەی ئێمە خۆش بژین.
ئاشەوانە درۆزنەکە هەمیشە هیوا و ئاواتی گەلی کوردی چەوساوە و مافی زەوتکراوی قۆزتوەتەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی. ڕووخانی ئێرانی فاشی هیوای کوردە، ئەم هیوایە لای برادەرانی ئاشەوان داگیرکراوە.
سەرچاوەی خەیاڵی ئاشەوانی خەڵەفاو خودی دووژمن و نەیارانی کورد و مافە ڕەواکەیەتی.
ڕاستی ئەو شێوازە لە کوردایەتی خیانەتە لە کورد و پرسە ڕەواکەی، بەڵام بەداخەوە فریوخۆرەکان تەنها چەپڵە لێدان دەزانن، وەک دەڵێن تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی دەوێت.
ئاخر ساحێبی راستەقینەی هەر کوردێک ئازادی و کەرامەتە. کاتێک ئازادی و کەرامەت کەوتە دەست دەسەڵات دەستی لێ بشۆ، دەسەڵات سپی و ڕەشی بۆ نییە. ئازادی و کەرامەت دەبێت لە دەستی خودی گەل خۆیدا بێت، هەر ئەوەشە دەمێکە پێیوتراوە سیستمی دیموکراسی. لە کولتوور و سیستمی دیموکراسییدا نوێنەر درۆیەکی گەورەیە، فێڵە، ساختە و نائەخلاقی سیاسییە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی