ئاشتيی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان‌و گرنگيی بۆ ئەمریکا

10/08/2025

بەهرۆز ڕەئوف

ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست و قەفقاز یەکێکن لەو ناوچە ستراتیژییە گرنگانەی کەڕیزبەندی پێشەوەی بۆ ئەمریکا گرتووە،ئەمەش بەهۆی گرنگی ستراتیژی و نزیکی لە چین و ڕووسیا.

بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا و قەفقاز کەدۆستی ئەمریکان،بێگومان دەبێتە فشار بۆ هەردوو ڕکابەرە جیهانیەکەشی کە چین و ڕووسیان،هەربۆیە ئەمریکا هەمیشە هەوڵیداوە لەو ڕێگەیەوە کاریگەری لەسەریان دابنێت.

سەرۆکی ئەمریکا "دەستپێشخەری نێودەوڵەتی ئاشتی و خۆشگوزەرانی" ترەمپ ڕاگەیاند.بەئامادەبوونی  هەردوو سەرۆکی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەکۆشکی سپی لەڕۆژی هەینی ٨/٨ کەلە دوای زیاتر لەسێ دەیە شەڕو ململانێ هاتە ئاراوە.

ئەوەی بۆ ئەمریکا لەتازەترین ستراتیژدا جێی گرنگی و بەئامانج گەیشتنە،ئەو ڕێکەوتنەی نێوان هەردو وڵاتی ئەرمینا و ئازەربایجانە،ئەمریکا بەم هەنگاوەی وایکرد ئەرمینا تاڕادەیەک لەئێران دووربخاتەوە کە لەسەرجەم ئەو شەڕو ناکوکیانەی بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو لەگەڵ ئازەبایجان هەیبووە یارمەتی ئەرمینای داوە لەڕووی سەربازی و ئابورییەوە.

ئاشتەوایی نێوان ئەودوو وڵاتە،لەلایەکی ترەوە لێدانە لە ڕێگای پرۆژەی ئاوریشمی چین، کە ئەمریکا بەم هەنگاوەی هێڵێکی نوێی بازرگانی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و لەوێشەوە بۆ تورکیا و بەرەو ئەوروپا ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لەگەشەسەندنی ئابوری و خۆشگوزانی وڵاتانی قەوقاز زیاتر هەلی دۆستایەتیکردنی ئەمریکاش دەڕەخسێنێت،ئەمە جگە لەڕێگریکردنی پرۆژە فراوانخوازییەکانی ئێرانیش لەناوچەکە،هەروەها ڕێگریکردن لەهەربەرەو پێشچونێکی ئابوری ئەو وڵاتانەیشە کە ڕکابەر و دۆستی ئەمریکا نیین.

بۆیه دەتوانین بڵێین ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ترەمپ لەم خولەنوێیەدا،بۆی گرنگە ئاشتی لەو وڵات و ناوچانەدا بەدی بهێنێت کەخزمەت بەبەرژەوەندییەکانی دەکات و ترەمپ ی سەرۆک زیرەکانە کاری لەسەر ئەم میتۆدە کردووە و پارەیەکی زۆریشی بۆ خەرجدەکات و کردوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی