ناسینی چۆنیەتی ئیشکردنی عەقڵی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاسانە ،
وەک سەرکردە بێ مەنهەج و بێ ڕێبازەکانی تر نیە ، نەزانرێت بیرکردنەوەی سیاسیان چی یە
! لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت .
ئەو لەتەمەنی ٥٠ ساڵیەوە تا ئێستا ٢٦ ساڵە لە زیندانە بۆ
بەرگریکردن لەگەلێک .
هەڵبەتە بۆ ناسینی تێگەیشتنی ئەو بۆ ئاشتی، تەنیا کتێبەکانی بەرگرینامەکانی لەزیندانەوە بەس
نیە کە زۆرێک پێیان وایە ئۆجەلانی زیندان زۆر
جیاوازە لە ئۆجەلانی ئەکادیمیای سەربازی قورقماز کە لەوێوە مەشقی سەربازی و ئایدیۆلۆژی
بە گەرێلاکانی دەکرد .
ئەو هەر لەسەرەتای جەربەزەیی پارتەکەیدا ١٩٩٢ ، لە داستانی
ژیانەوەوە بۆ یاڵچین کوچووکی باسدەکات کە بڕوای بە چەک و کوشتارنیە ، هەردوو گەلی تورک
و کورد ، گیرۆدەی میللی گەراییەکن کە خۆیان دامەزرێنەری نین .
بۆ سەلماندنی بۆچوونەکەشی ، یاڵچین کوچووک سەرسامدەکات کە
دەیدرکێنێت ئەو لەدایکەوە ، داپیرەی تورکە و لەپێش بڵاوبوونەوەی میللی گەرایی ، کورد و تورک و عەرەب و ئەرمەن ، بەجۆرێک لەژن و ژنخوازیەوە تێکەڵاوبوون لەهەندێ
خێزاندا هەرچوار گەلەکەی تێدا بەناویەکداچوون .
ئۆجەلان کاتێک بیری ناسیونالیزمی ( رەگەزپەرستی) تورکیا لێکدەداتەوە
،
دامەزرێنەرەکانی ناسیونالیزمی تورکی بەدەگمەن بە ڕەچەڵەک
تورکێکی تێدا دەبینرێتەوە .
زۆرینەی دامەزرێنەرە توند ڕەوەکانی ناسیونالیزمی تورکی بەڕەچەڵەک کورد و لاز یان عەرەب بوون .
یەکەم خاوەن تیئۆری ( کوردەکان تورکن) کە بەتورکی شاخاوی
ناویان دەبرێت ، محمد شوکرووی کوردی ئەلعەزیزە .
باوکی ئایدیۆلۆجیستی ناسیونالیزمی تورکی ، زەیا
گوک ئالبی کوردی دیاربەکرە و چەندانی تری کورد و لاز و عەرەبەکان .
بۆیە هێندەی نابوتی ئەو دامەزرێنەرە ناتورکانە ، تورکەکانیشیان
نابوت و گیرۆدەی تێزە ناسیونالیستەکانی خۆیان کردووە .
لەم تێڕوانینانەی ناو داستانی ژیانەوەی سەرەتای نەوەدەکان
و بەرگری نامەکانی لەزینداوە ، دەتوانین لە
دیدی ئۆجەلان بۆ ئاشتی تێبگەین کە بەر لە کورد هەوڵێکە بۆ چاککردنەوەی تێڕوانینە شێواوەکەی
ناسیونالیزمی تورکی .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی