به‌پێی لۆژیكی "سه‌روه‌ری یاسا" ده‌ستگیركردن و ئاماده‌كردنی هه‌ركه‌سێك له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و دادگادا ئاساییه، واته هه‌مووان ده‌بێت ملكه‌چی یاسا بن، چ هاوڵاتی ئاسایی، چ نوخبه‌ی سیاسی و ئابووری، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مه‌رجی هه‌یه، مه‌رجه‌كه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تری سیاسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا نه‌بێت.
ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنكردنه‌كان مانای یاسایی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بڕیاره‌كان ده‌بنه هۆی سه‌ركوتی ئازادییه‌كان، له نموونه‌ی دادگایكردن و زیندانیكردنه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانه‌كانی بادینان له‌سه‌رووی هه‌موویانیشه‌وه "شێروان شێروانی" كه ٦ ساڵه بێ‌تاوان له زینداندایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی تاوانێكی كردبێت، و ته‌نیا هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه له زینداندا ده‌ربڕینی بیروڕاكانی بووه به ئازادی و مانه‌وه‌شی له پێناوی ئه‌وه‌دایه خه‌ڵكی بادینان و هه‌ولێر چاوترسێن بكرێن و ده‌ست له ئازادییه‌كانیان هه‌ڵگرن.
له‌باره‌ی شاسواریشه‌وه هه‌روه‌هایه، ئه‌گه‌ر دادگاییه‌كی دوور له كاریگه‌ری سیاسی له ئارادابێت ئه‌وه هه‌ر بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی دادگا خزمه‌ت به سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ری سیاسی‌دا بێت، ئه‌وا به زیانی شاسوار نابێت به ته‌نیا به‌ڵكو زیانه‌كه‌ی بۆ ئازادی گشتی ده‌بێت و ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ سه‌ركوتی سیاسی و سه‌ركوتی ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه، ده‌رگایه‌كیش بێت بۆ گرتن و سزادانی داواكراوانی تری به‌رده‌م دادگا له‌وانه بكوژانی خۆپیشانده‌ران له ١٧ی شوبات و ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌وا كارێكی باشه ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه پرسیارگه‌لێكی دیكه له‌باره‌ی سه‌روه‌ری یاسا له ناوچه‌ی سلێمانیش دێته ئاراوه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی