ڕۆژی هەینی لە ئوتێلێک لە دەرەوەی شاری ئەنکۆراج لە چیاکانی گرید-وود یەکتر دەبینن. ئەم دیدارە ئاسایی نیە، بە تایبەتی لە ئاستی کەسایەتیدا. جاری پێشوو کە لە فینلەندا یەکتریان بینی ترەمپ کەوتبوە ژێر کاریگەری پوتینەوە.
پوتین بیژییە و ترەمپ جۆرێکی تایبەت لە گەمژە. گەمژەیی ترەمپ جێگەی سەرنجە، چونکە گەمژەییەکی سەرنجڕاکێشە. ترەمپ لە توانایدا نیە لە چەمکی ڕهها، یان ئەبستراکت تێبگات. تێگەیشتن لە ڕەها، ئاستێکی فەلسەفییە. بۆ نمونە ترەمپ نازانێت دەوڵەت چیە، نازانێت سیستەمی جیهانی چیە، نازانێت بازاڕ چیە. بەڵکو ئەو دەزانێت CEO چیە، بۆ نمونە. دەزانێت سەرۆکی دەوڵەتان کێن، ئایا بەهێزن، پارەیان هەیە، ئەمە جۆرێکە لە بیرکردنەوەی نزم.
ئەم دیدەی کە کەسایەتی سەنتەرە، وەهای لە ترەمپ کردوە کە پێویستی بەوە بێت پێی بڵێن ئەو سەنتەرە. لەم ڕوەوە هەرکەسێک ترەمپ دەبینێت بە باڵایدا هەڵدەدات بە هیوای ئەوەی دەفعی بکەن. ترەمپیش زوو دەفع دەبێت، کەلاریی واتەنی.
پوتین دەزانێت چۆن دەفعی بکات. جا ئەگەر پوتین، کە وەک کەسێکی بەهێز و کاریگەر دەبینرێت بە بەڵای ترەمپدا هەڵبدات ترەمپ شاگەشکە دەبێت. جاری پێشوو لە هیلسینکی ترەمپ زۆر کەوتە ژێر کاریگەری پوتینەوە، بە ئاستێک فیونا هڵ، کە ئەندامی تیمی یاوەر بوو، دەڵێت خەریک بوو گۆبەنێک دروست بکات هەتا چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکە نەبێت.
ئەمجارە پرسەکان زۆر ئاڵۆزترن، دەنگۆی ئەوە هەیە کە ترەمپ ڕازی بێت بە داوای پوتین بۆ بردنی خاکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا. بەڵام هەندێک گومانیان هەیە لە ئاگربەست لە لایەن پوتینەوە، چونکە دۆخی باشە. مناڵی کوریای باکور بە کوشت دەدات و درۆنی هەرزان دروست دەکات.
ئەوروپا زۆر نیگەرانە. بەڵام بۆ ئەوەی ترەمپ هەڵنەچێت دەرینابڕن.
ئەوەی لە زەنگەزور ڕویدا بە دڵی پوتین نیە. ئایا دیدارەکە تەنها سیمبولیی دەبێت، هەردوولا بە قەوانی خۆیان پیایدا هەڵدەدەن، یان دەبێتە سەرەتای ئاشتی؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی