ده‌ستێوه‌ردانى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى كوردستان له‌كاروبارى دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان نكوڵى لێ ناكرێت. ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌و حیزبانه ئه‌گه‌ر له‌رێگاى نوێنه‌رانیان له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا بووایا ئاسایی بوو و له وڵاتانى دیموكراسیدا رووده‌دات، به‌ڵام له وڵاتى ئێمه‌دا ئه‌و دامه‌زراوانه كه پێویست بوو به‌شێوه‌ى دامه‌زراوه‌یى كاروبارى هاوڵاتیان به‌رێوه‌به‌رن به‌بێ جیاوازى، لاى ئه‌و حیزبانه جیاناكرێنه‌وه چونكه باڵاده‌سته به‌سه‌ریاندا. بۆ سه‌لماندنى ئه‌م بۆچوونه له‌چوارچێوه‌ى قانوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان و پێره‌وى ناوخۆى ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌رناچم.
له مانگى یه‌كى 2005 دوو هه‌ڵبژاردن له عێراق و سێ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدران، له شوباتى ئه‌و ساڵه‌دا ئاكامه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق راگه‌یاندران. هه‌ڵبژاردنى خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێك بوو له‌و سێ هه‌ڵبژاردنه‌و هاوڵاتیانى كوردستان به گه‌رمه‌وه به‌شداریان تێداكرد به هیواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى تازه هه‌ڵبژێراو ده‌ستبه‌كاربێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و چاككردنى بارى گوزه‌رانیان، به‌ڵام كێشه‌ى نێو هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار بووه هۆى دواخستنى كردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانه، ئه‌وه‌ش سه‌لماندى كه ئه‌و دوو حیزبه له په‌رله‌مان به‌تواناو ده‌سه‌ڵاتدارترن و ده‌توانن رێگا له كۆبوونه‌وه‌ى بگرن، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌پێى قانوون و له‌ناو خه‌ڵكدا به نوێنه‌رى خه‌ڵكى كوردستان پێناسه بكرێت. پاش نزیكه‌ى چوار مانگ ئه‌وجا په‌رله‌مانى تازه هه‌ڵبژێراوى كوردستان توانى كۆببێته‌وه، ئه‌و چوار مانگه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ى عێراق پێیدا تێده‌په‌رى له چوار ساڵى ئێستا بۆ كورد له‌بارتربوو بۆ چه‌سپاندنى داواكاریه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه به قۆناغى دامه‌زراندنا تێده‌په‌رى. په‌رله‌مانى كوردستان شه‌رعیه‌تى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتبوو، چونكه به پێى قانوونێكى عێراقى له‌لایه‌ن ده‌زگاێكى عێراقى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ڵبژێرابوو، بۆیه ده‌یتوانى به‌بێ كۆسپى قانوونى بریارو قانوون ده‌ربكات بۆ پته‌وكردنى ئه‌و قه‌واره سیاسیه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌مێك بوو هه‌بوو. به پێچه‌وانه‌وه، حكومه‌تى عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌ى، له‌به‌ر بارى نائه‌منى و شه‌روشۆرو كوشتن له‌به‌شى زۆرى ناوچه‌كانى عێراقدا كه‌م ده‌سه‌ڵات بوون، به‌شى زۆرى هێزه سیاسیه‌كانى عێراقی به‌شداربوون له شه‌رو پێكدادانا، حوكمى قانوون له‌و ناوچانه‌دا جارێ جێگیر نه‌بووبوو. رێگه‌نه‌دان به كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بووه هۆى ئه‌وه هه‌لێكى باش له‌ده‌ست كورد بچێت، ناكۆكى نێوان ئه‌و دوو حیزبه به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانیان له كاروبارى په‌رله‌مان بووه هۆى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌ى كوردستان. له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار مانگه‌دا ته‌نیا (3) په‌رله‌مانتارى هه‌ڵبژێراو چووینه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان بۆ ناره‌زایى ده‌ربرین، له‌و ماوه‌دا دوو كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدران به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى به مه‌به‌ستى هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ر ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره چووینه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان.
له سه‌ره‌تاى حوزه‌یرانى 2006دا به‌هۆى تێپه‌ربوونى ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وێكى داخراو سازكرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى له‌و ماوه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنى شێوه‌ى ئه‌نجامدانیان، ئایا په‌رله‌مان به پێى پێره‌وى ناوخۆى كاره‌كانى ئه‌نجامداوه، یان پێشێلى ئه‌و پێره‌وه‌ى كردووه؟ لێره‌دا باس له پێره‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌كرێت چونكه ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان و چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانیان له‌وێدا دیارى كراون، لادان له‌و پێره‌وه لادانبوو له‌و قانوونه. ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بوو به نهێنى ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌كرا. په‌ره‌گرافى یه‌كه‌مى ماده‌ى (14)ى ئه‌و پێره‌وه چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌ی دیارى كردووه، "هه‌ر ئه‌ندامێكى ئاماده‌بوو له دانیشتنه‌كه كاغزێكى مۆركراو به مۆرى ئه‌نجومه‌نى پێده‌درێ و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌سه‌ر ده‌نووسێ كه ئاره‌زوو ده‌كا بۆ هه‌ركام له پایه‌كانى ده‌سته‌ى هه‌ڵیانبژێراو". ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان رێز له‌و قانوونه نه‌گرێت كه خۆى په‌سه‌ندى كردبوون چۆن ده‌توانێ داوا له وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و هاوڵاتیان بكات رێز له قانوون بگرن؟ سه‌روه‌رى قانوون هه‌ر دروشمێكى سیاسى نییه، به‌ڵكو پره‌نسیپێكى ده‌ستوورى و قانوونیه پێویسته هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك رێزى لێبگرێ، له‌سه‌روى هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مان. له‌و رۆژانه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كرا به‌هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى پێشووى له پۆسته‌كه‌ى. ئه‌و پرۆسه‌یه له ساڵى 2005 و ئێستاش به‌پێى پێره‌وى ناوخۆى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجامده‌درێت. پێشتر‌و ئێستاش چه‌ند كه‌سێك خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكردبوو، ئه‌ندامانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به نهێنى ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له ماوه‌ى چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا كۆتایى پێهات، بێ ئه‌وه‌ى سیمایه‌كى هه‌ڵبَژاردنى پێوه دیاربێت، چونكه هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار ماوه‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكیان دیارى كردبوون.
به‌رێوه‌بردنى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان پێویسته به‌پێى پێره‌وى ناوخۆ به‌رێوه‌بچن، به‌ڵام زۆر جاران به‌و شێوه نه‌بووه. بۆ نموونه به‌پێى په‌ره‌گرافى یه‌كه‌مى مادده‌ى (20)ى پێره‌وى ناوخۆ، "دانانى به‌رنامه‌ى كارى هه‌ریه‌كێ له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆَژه‌و پێشنیاز‌و راپۆرتانه‌ى گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێ، به‌لانى كه‌مه‌وه پێش دوو رۆَژ له به‌ستنى ئه‌نجومه‌ن به ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌بێ رابگه‌یه‌ندرێ"، ئه‌م په‌ره‌گرافه كه‌م جار كارى پێكراوه. كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان به‌پێى ماده‌ى (51)ى پێره‌وى ناوخۆ ده‌بێ له‌كاتى ده‌ستنیشانكراودا ئه‌نجامبدرێن، به‌ڵام زۆر جاران ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌عاتێك یان زیاتر له‌و ماوه ئه‌وجا هاتوونه‌ته ناو هۆڵى په‌رله‌مان. چه‌ند جارێك ئه‌و "گله‌ییه" له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كراوه. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى به‌رێوبردنى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌بوو ریگا به ئه‌ندامان بدات بیروراى خۆیان ئازادانه ده‌ربرن، به‌ڵام چه‌ند جارێك ریگا به چه‌ند ئه‌ندامێك نه‌دراوه راو سه‌رنجى خۆیان ده‌ربرن، به تایبه‌تى له كاتى ئاماده‌بوونى میوانانى بیانى، یان له‌كاتى گوفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى زۆر گرنگ، به‌ڵام سه‌رۆكى په‌رله‌مان له به‌شى زۆرى دانیشتنه‌كاندا راوسه‌رنج و"روونكردنه‌وه‌ى"خۆى ده‌رده‌بڕێ و به ئاره‌زووى خۆى قسه‌ى كردووه، كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان، كه به‌هه‌ڵه به " پرۆتۆكۆله‌كان" ناوده‌برێن ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن.
ئه‌ركى سه‌ره‌كى په‌رله‌مان تاوتوێكردنى پرۆژه‌ى ئه‌و قانوونانه‌یه ده‌خرێنه به‌رده‌مى به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان، له‌گه‌ڵ لێپێچینه‌وه له ئه‌داى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و چۆنیه‌تى سه‌رفكردنى ئه‌و بودجه‌ی ساڵانه به‌قانوون په‌سه‌ند ده‌كرێن. پرۆسه‌ی تاوتوێكردنى پرۆژه‌ى قانوونى بودجه هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه، بۆیه په‌رله‌مان ساڵانه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات تا بزانێ چه‌ند له‌و كار‌و پرۆژانه‌ى له بودجه‌دا پاره‌یان بۆ ته‌رخان كراوه جێبه‌جێ كراون و به چ شێوه‌یه‌ك سه‌رفكراون. له ناوه‌راستى ساڵى 2007 پرۆژه‌ى قانوونى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌و ساڵه گوفتوگۆی جیددى له‌سه‌ر نه‌كرا، پرۆژه‌ى قانوونى بودجه‌ى ئه‌و ساڵه به په‌ڵه په‌سه‌ندكرا. په‌رله‌مان له‌و قانوونه‌دا چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى چه‌سپاند تێیدا داوا له حكومه‌ت كرابوو بودجه‌ى ساڵى 2008 له مانگى یانزه‌ى 2007دا ئاماده‌بكات و ڕوونى و شه‌فافیه‌تى تێدابێت. ڕاسپارده‌یه‌كى دیكه‌ى په‌رله‌مان تایبه‌ت بوو به یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى یه‌ك نه‌خرابوون. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه‌ى قانوونى بودجه‌ى ساڵى 2008 چه‌ند پرسیارێك له نوێنه‌رى حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زیرى داریى كران ده‌رباره‌ى هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌و ڕاسپاردانه. ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ته‌نیا دوو ده‌قیقه مافى قسه‌كردنى به ئه‌ندامان دا بۆ ده‌ربڕینى ڕاو بۆچوونیان. هه‌ڵبه‌ته له‌و ماوه كورته‌دا كه‌سێك ناتوانێ ڕاو سه‌رنجى خۆى له‌باره‌ى پرۆژه قانوونێكى گرنگى وه‌ك بودجه ده‌ربڕێ، كه به‌قه‌د پرۆسه‌ى متمانه‌دان به حكومه‌ت گرنگى هه‌یه. چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوایان له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌بن له كاتى تاوتوێكردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانیان، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى دیكه داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان كرد ده‌رباره‌ى یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ى ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته، كه ده‌بوو له‌كۆتایى ساڵى 2007 یه‌كبگرنه‌وه. له موداخه‌له‌ێكدا وتم ئه‌و سێ وه‌زیره‌ى ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه بوون (23 نیسانى 2008) ئه‌وان و حكومه‌تیش ناتوانن وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، چونكه بڕیارى یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوو حیزبى سه‌ره‌كی دایه. هه‌موو ده‌زانین چه‌ندین كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدراون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوا بڕیار. به داخه‌وه واقیع و قانوون له وڵاتى ئێمه‌دا دوو شتى جیاوازن، به‌پێى قانوون یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته ده‌بوو به هه‌ماهه‌نگى له‌نێو حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بڕیارى له‌سه‌ربدرێت. له‌م سێ ساڵه‌دا ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش كه‌م ده‌سه‌ڵاتیى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رده‌خات. له كاتى تاوتوێكردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بوو وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌بن تاكو په‌رله‌مان ئاگادار بكه‌نه‌وه له ڕاوبۆچوونیان ده‌رباره‌ى ئه‌و بڕه پاره‌ى بۆ وه‌زاره‌ته‌كانیان ته‌رخانكراوه. به‌شى زۆری وه‌زاره‌ته‌كان داواى ته‌رخانكردنى پاره‌ى زیاتریان كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارییه‌وه كه‌مكرابوونه‌وه. ئه‌و وه‌زیرانه ئه‌گه‌ر له په‌رله‌ماندا ئاماده‌بوونایا ده‌یانتوانى وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه، به بۆچوونى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان هه‌ر وه‌زیرى دارایى ناچار ده‌كات به ئاماده‌بوون له‌كاتى تاوتوێكردنى پرۆژه‌ى قانوونى بودجه‌دا. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا دوو پرسیارم ئاراسته‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى دارایى كرد ده‌رباره‌ى بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانیان، یه‌كه‌میان، ئایا بوونى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته له‌ڕووى قانوونی و واقیعه‌وه ئه‌وه ناگه‌ێنێ، كه ئه‌و پاره‌ى بۆ بودجه‌ى هه‌رێم ده‌ستنیشانكراوه دابه‌ش ده‌كرێت له‌نێو ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌دا؟ ئایا ده‌كرێ ئاگادارى په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه له شێوازى ئه‌و دابه‌شكردنه‌دا؟ ئایا وه‌ك جاران كه دوو ئیداره هه‌بوو به‌هه‌مان رێژه دابه‌ش نه‌كراوه؟ پرسیاری دووه‌مم ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌و (دوو) وەزارەتە بوو له ئاینده‌دا، ئایا میكانیزمی یه‌كخستنه‌وه‌یان له‌ئێستاوه دیارى كراوە؟ داوایه‌كى دیكه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك وه‌ك ڕاسپارده له قانوونى بودجه‌ى 2008دا چه‌سپێندرابوو په‌یوه‌ندیان به‌و بڕه پاره‌یه‌وه هه‌بوو بریاربوو له بودجه‌ى ته‌واكه‌رى (ته‌كمیلى) له مانگى حوزه‌یرانى 2008دا حكومه‌تى به‌غدا بیداته حكومه‌تى هه‌رێم به رێژه‌ى 17% و بخرێته سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌و راسپاردانه هه‌موویان تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون. راسپارده‌ى په‌رله‌مان به په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى ساڵى 2009 پێش كۆتایى ساڵى 2008، ئه‌ویش تا ئێستا ئه‌نجامنه‌دراوه. ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كن، ده‌توانین نموونه‌ى دیكه بخه‌ینه به‌رچاو سه‌باره‌ت به‌كارى لیژنه‌كان، به تایبه‌تى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، كه به‌داخه‌وه به‌شى زۆرى كاره‌كانى به‌شێوه‌ێكى قانوونى ئه‌نجام نه‌داوه‌و پرۆژه‌كه‌ش تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت له‌م نزیكانه دەخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنى بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێ لێى بكۆڵێته‌وه.
----------------------------------------------------------------------------------
ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ى (رۆژنامه) ژماره‌ى (391)ى یه‌كشه‌ممه‌ى 2009-01-25 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستاش هه‌رێمى كوردستان به‌م بارودۆخه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت بۆیه پێم باش بوو دووباره بڵاوى بكه‌ینه‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی