سیاسیە رکابەرەکانی ئێمە، کە تای هەڵبژاردن دەیانگرێ ، ئەوەی نەشیاوە بە یەکدی دەڵێن .. بەڵام تاکە شتێک کە زمانیان لە ئاستیا ناگەڕێ، بەڕە هەڵدانەوەیە لەسەر سەروەت و سامان و دزی و تاڵانی و گەندەڵیەکانی یەکتری .. هەر بۆیەش هەرچیەک بڵێن تۆزقاڵێک جێی باوەڕ نیە و لە گەرمکردنی بازاڕی هەڵبژاردن و گەوجاندنی خەڵک بەولاوە شتێکی تر نیە..
هەڵبژاردنیش تەواو دەبێ،
ئەم هەموو شەڕە پەڕۆ و شەڕە قسە و موزایەدەش کۆتاییان دێ ؛ تای هەڵبژاردن بەریان دەدا و هەردوو لایان ، وەک نە بایان دیبێ و نە باران، دەبنەوە بە تەواوکەری یەکتری و جارێکی کەش باوەش بەیەکدیدا دەکەنەوە ؛ لە دەوری مێزی گفتوگۆ دادەنیشین و لەسەر دابەشکردنی دەسکەوتەکان رێک دەکەونەوە.. ئەوەی لەم ناوەدا بەدەستبەتاڵی لێی دەردەچێ، هەر دەنگدەری بەشمەینەتە،
هەر میللەت و هەر وڵاتە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی