گورگە بۆرەکەی باخچەلی و کوردایەتی یەکەی بارزانی.

16 کاتژمێر پێش ئێستا

لاوک کونجرینی

ڕۆژی 29.11.2025 سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی سەردانی شارۆچکەی جزیرەی باکوری کوردستانی کرد. لەو سەردانەدا بارزانی سەردانی چەند شوێنێک لە جەزیرەی بۆتان دەکات. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ جەزیرەی بۆتان مەسعود بارزانی سەردانی چەند شوێنێکی ناوشاری جەزیرەی بۆتانی کرد. بارزانی لە سەردانەکەیدا سەردانی مەزاری پیرۆزی حەزرەتی نوح(علیە السلام)ـی کرد.

هەروەها بارزانی سەردانی هەریەکە لە مەزاری مەلای جەزیری و مەزارگەی مەم و زین و گۆڕی شەڕەفەدین ئەڵچی سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستانی تورکیا و مەدرسەی سوور لە جەزیرەی بۆتان کرد. بارزانی لەو سەردانەدا بەپێی ڕێکەوتن و پرۆتۆکۆڵی سیاسی نێوان تورکیاو هەرێمی کوردستان، فۆڕمی پارێزراویی پێش سەردان و جۆریی ئەو شوێن و کەسانەی دەیبینێت، هەردوولا لەسەریی ڕێک دەکەون. واتا سەردانەکە و بردنی پاسەوانەکان و تەنانەت بردنی ئۆتۆمبیل و هەروەها دەکرێت ژمارەی جانتاو کەلوپەل، پێش وەخت ڕێکەوتنی تەواوی لەسەر بکرێت. هەروەها دەکرێت بەپێی پڕۆتۆکۆڵەکە چەند کەسێکی ئاسایشی بەرامبەر ئاگاداریی پێشوەخت و تەنانەت پێش سەردانی کارەکان بکەوێت و لە سنوری وڵاتەکەی خۆیان میوانەکان بپەڕێنێتەوە و ئیتر پاراستنی میوانەکانی بکەوێتە ئەستۆی خۆیان. واتا تورکیا بڕیاری لەسەر جۆریی پاسەوانەکان و جلوبەرگی داوە پێش وەخت. ئەوەی ڕوودەدات لەسەر ناڕازیی بوونی فۆڕمی سەردانەکە، دەچێتە ئاستی گومانەوە.

بەڵام بۆ وای لێهات و هەردوولا بە پێی ڕاگەیاندنەکانیان ئاستی پەیوەندییەکانییان گەیاندۆتە مریشکە ڕەشە، بەڵام ئەمە ڕاست نیوە ڕاستکردنەوەی هەڵەی ناکاوەو هەردوولا لەڕووی سیاسییەوە خزمەت بەیەک دەکەن و بەکورتی و پوختەیی سینارۆی هەدولایە، چۆن؟ لەیەکێک لە دانیشتنەکان، لە کۆڕێکدا کە بۆ بارزانی ڕێکخرا بوو، ئەندام پەرلەمانی ئاکپارتی، ئەرسەلان تاتارە، وتارێکی خوێندووە بە هەژمار وەسفی بارزانی دەکات و وتی؛ تۆ کوڕی مەلا مستەفا بەرزانیت، مەلا مستەفا بارزانی بە پێشمەرگەکانی وت؛ ئەگەر سەربازیی تورکی تەقەی لێکردن، نەکەن وەڵامی بدەنەوەو ڕووی چەکەکانتانی تێبکەن. ئەم قسەیە بوو بەهەرا لە سۆشیال مێدیاو کەناڵە فەرمی و نافەرمییەکانەوەو شرۆڤەی خیانەت و جاشایەتی خرایە پاڵ کۆچکرد و مەلا مستەفاو مەسعود بارزانی. ئەم وتەیە لە کاتێکدا بوو، مەسعوود بارزانی گوێگر و ئامادەی کۆڕەکە بوو. وتارەکەی ئەرسەلان تاتارە، بووە دەستکەوتێکی سیاسی بۆ نەیارەکانی ماڵی بارزانی، لە باکوورو باشووری کوردستان. وە بووە هۆکاریی دابەزینی ئاستی کەسایەتی کۆچکردوو مەلا مستەفاو کوڕەکەی. بۆیە تورکیای دۆستی ماڵباتی بەرزانی هەستان بە پێشکەشکردنی سینارۆیەک کەلانی کەم خزمەت بە بنەماڵەی بەرزانی بکات لە ڕووی سیاسییەوە.

کردیان و تا چەند ڕۆژێکی تر بەردەوام دەبێت، تا سەرقاپی ئەو تەنورە بنێننەوە کە ئەرسەلان تاتار گەرمی کرد بوو. ئەرسەلان تەتاتار لە خێزانێکە بە مێژووی تورکیا خزمەتکارو پیاوی تورک بوون. مێژووی باو و باپیرانی پڕه‌ له‌ خیانه‌ت، باپیره‌ی ئه‌و ناویی سلێمان ئاغایەو 180 كه‌س لە هاوڕێیانی شێخ سه‌عیدی راده‌ستی ده‌وله‌تی تورکیای كه‌مالیست كرد، كه‌ هه‌رهه‌مویان كۆمه‌ڵكوژكران. هەروەها جاشەکانی سەر بەم ئەرسەلان تەتار بوو، هەڤاڵ هاروونیان پێش دوو ساڵ گرت و سوکایەتی زۆریان پێکرد و دواتر ڕادەستی میتان کرد.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە