١/کۆدەنگییەک لەسەر ئازادی فیزیکی پیری مەزن .
٢/بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە پێناو حزوردان بە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستانی لە پرسی ئاشتیدا بەگشتی چونکە ئەم پرسە بەتەنها پرسی ئەم هێزی سیاسی یا ئەویتر نییە بەڵکو پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی هەموو کوردستانیانە.
٣/ئیدانەکردنی سیاسەتی لەدوژمن نزیک و لەکورد دووری هەر هێزێکی سیاسی کە پێناسەی کوردستانیبوونی بەخۆیداوە.
٤/ڕاگەیاندنی پەیمانی نیشتمانی سەدە بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ماڵی کوردی.
٥/دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنێکی کوردستانیی یەکگرتووی باشور بۆ مامەڵە سیاسیی و ستراتیژییەکانی هەرێم لەگەڵ ناوەندو بانگەوازی ئەو کۆنفدراسیۆنە بۆ دروستکردنی حوکمڕانییەکی ڕەواو ڕەشیدی فیدراڵییانە لە ناوەند.
٦/خستنەڕووی پێشنیاری پێکهێنانی دەستەی دامەزرێنەری نووسینەوەی ڕەشنوسی دەستوری هەرێم و بەشداری پێکردنی کوردستانیانی ناوچەکوردستانییەکان بە تایبەتی بگرێتەوە لە دەنگپێدانیدا تاکو سموی دەستوری و بەخشینی کوردستانیبوونی دەستوری بکاتە مۆرکی بە کوردستانیبوون ناساندنی ئەو ناوچانە.
٧/پێکهێنانی کابینەیەکی حوکمڕانی ڕاگوزەرو خستنەڕووی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی تەندروستی پێشوەختە.
٨/ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕیار لە پێکهێنانی کابینەی دوازدەیەم بدات.
٩/کابینەی دوازدەیەم - دەسەڵاتە پەرلەمانییەکەی - بڕیار لە ناساندن و پەسەندکردنی ڕشنوسی دەستوری هەرێم بدات دوای ئەوەی لە گشتپرسیدا پەسەند دەکرێت.
١٠/هەمواری یاسای پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان بکاتەوەو پێناسەیەکی نوێی دەستوری و یاسایی بۆ کارکردنی حوکمڕانی و ئۆپۆزسیۆنی ببەخشێتە فەزای سیاسی باشور.
١١/یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەرکات کە ڕێژەی بەشداربوونی لانیکەمی نوێنەرایەتی تیایدا لە لە١٠٪کەمتر نەبێت و بڕیار لە کورسی نوێنەرایەتی ناوچە کوردستانییەکان بدات و مافی پێکهاتەکان بداتەوە دەست خۆیان و بەپێی دوایین سەرژمێری ڕێژەی کورسییەکان دابڕێژێتەوەو سستمی فرە بازنەیی جێگیرکات و دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانیش بخاتە ئەستۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
١٢/یاسای بودجە دەرکات.
١٣/دوای بەدەستهێنانی تەفسیری دەستوری بۆ سەرجەم ئەحکامەکانی دەستوری فدراڵی تەعریفێک بداتە سستمی حوکمڕانی ئەم هەرێمە.
١٤/کار بۆ بەدەستهێنانی ئیقرارێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بکات بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانەو مەدەنیانەو سیاسییانەی پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا تاکو مایەی ڕێگری هەر دژبەرییەکی کوردستانی بێت بەیەکتر لە پارچەکانی کوردستاندا.
١٥/کەناڵەکانی پەیوەندی بەڕووی تەواوە هێزە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکاندا بکاتەوە لە پێناو ئاراستەکردنی بە ئاقارێکی دروستی چارەسەری پرسی کورددا.
١٦/جێبەجێکردنی ماددە دەستورییەکانی تایبەت بە مافەکانی کورد و هاوبەشی سیاسی ڕاستەقینە لە ناوەند و بەتایبەت جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠بکاتە مەرجی هەر بەشدارییەکی سیاسی.
١٧/ئەم هەنگاوانەو لەمانە باشتر لە چێوەی پاکێجێکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا بکاتە پلاتفۆڕمی کارکردن و لەدەرەوەی ئەم نەخشەڕێگا ڕێگە بەهیچ بە لادا چوونێکی دیکە نەدرێت.
١٨/هیچ هێزێکی ئاینیی و چەپگەراو نەتەوەیی لەدەرەوەی ئەم پێوەستییە پلاتفۆڕمیە نیشتمانییە نەددان پێدانانی بۆ هەبێت نە کارکردن.
١٩/یاسایەکی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی ئیتیکی میدیاو سۆشیاڵ میدیا دەرکات کە بەها ببەخشێتە ئەم ئەرکە گەورەیە نەک وەک ئەوەی کە ئێستا هەیەو لەمسەری باشییەوە بۆ ئەوسەری خراپی شێواوی و دابەشبوون و لە زۆرێکیشیدا دوورکەوتنەوە لە ئیتیکی پیشەیی هەیە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی