بەدرێژایی مێژوو، چارەنوسی هەر کوردێک لەسەر خاکی خۆی دژی زوڵم و داگیرکاری وەستابێتەوە ، دوچاری ڕاونان ، زیندان ، کوشتار بۆتەوە ، کورد ئەو گەلەی لە مێژودا گەورەترین خزمەتی بە مرۆڤایەتی کردوە ،وەلی تا ئێستە گەورەترین زوڵمی دەرهەق دەکرێ و ، دنیاش لێی بێدەنگە ، بۆ کورد سەرزەمینێک نایگرێتە خۆی ؟ تیودور هێرتزل لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندی یەهودی بوو ، دەیخواست کە جولەکەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی لەهەر شوێنێک بژین ، سەرو ماڵیان پارێزراو بێت ، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی سوڵتانی عوسمانی کرد ، کە داوا یان تکای لێ بکات ، ئەو توندو تیژیەی بە شەرعی ئیسلام ، بە ئەمری والیەکان و موفتیەکان دژی جولەکەکان دەکرێت ،رابگیرێت و فەرمان دەرکات کە سەروماڵیان پارێزراوبێت، سوڵتان زۆر بێرێزی بەرامبەر هێرتزل دەکات، هیچ پێشوازیەکی نەگەرم نە سارد ناکرێت، لەبڕی کارمەندێکی قەسری سوڵتان، دوو پاسەوان لەملاو لەولا هەردوو قۆڵی هەرتزل دەگرنو وەک بەندیەک دەیبەن بۆ دیدەنی سوڵتان، سوڵتان بێئەوەی هیچ وشەیەکی بەرێزانە بەکاربهێنێت، بەدەست ئاماژە بەرۆشتنی پاسەوانەکان دەکاو، فەرموی دانیشتن لە هرتزل ناکرێت ، پێی دەلێت قسە بکە چیت دەوێت لە سوڵتانی موعەزەم ، هێرتزل هیچ خۆی تێک نادات ، بە لێو بەخەندەو بەوپەری رێزو حورمەتەوە وە بێ ترس ، کە یەک زەڕە تەڵخی یان تەئەسوف لەسورەتی روخساریدا بەدینەکراوە ، بە ئارامی دەڵێت ، قوربان سوڵتانی موعەزەم ، ئەم داواکاریەم هێناوە کە هاناتان بۆ دەبەین ئەمر بفەرمون ، ئەو توندو تیژیە دینیەی خراوەتە سەر جولەکەکان ڕابگیرێت ، سولتان پێی دەبرێت و دەلێ ، ئەوەندەی کە رێگە نەدراوە بە ئەنفال کردن و بە ئەهلی زمە گرتنتان شوکور بن ، بە ئاماژەی دەست دەڵێ بڕۆ دەرەوە ، دوو پاسەوان چۆن دەیهێننە ژورێ ئاواش هەردوو قۆڵی هێرتزل دەگرن و دەیبەنە دەرێ ، لە رێگەی گەرانەوەدا زۆر بیر دەکاتەوە کە دەبێت بریارێکی گرتنگ بدرێت ، ئەوزەمان خێرایی زانست بە هەنگاوی پێ یان خێرایی رۆیشتنی ئەسپ و عەرەبانە بوە ، بۆیە ماوەی جەند رۆژێکی پێ چوە تا گەیشتۆتەوە ماڵ و مەنزڵی خۆی ، بە رێگەوە بەردەوام لەگەڵ خۆیدا ، ئاڵووێری بیرکردنەوەکانی دەبێت ، کە دەگاتەوە بەر دەرگای ماڵی خۆی و لە عەرەبانەکەی دادەبەزێت، لەبەرخۆیەوە دەڵێ ، ئیتر کاتی بریاردانە.
دەست دەکات بە نوسینی چەند نامەیەک بۆ چەند کەسی سەرمایەداری یەهودی ، کۆیان دەکاتەوە و پێێان دەلیت ، هاودینان ، هاوبیران ، هاوخوێنان ، سەردانەکەم بۆ لای سوڵتان ، نەک هەر هیچ ئەنجامی نەبوو ، بەڵکو زۆر بێرێزو ناموحتەرەم و بەسوک مامەڵەیان کردم ، دەبێت بریارێک لە جارەنوسی تەواوی جولەکەی جیهان بدرێت ، هەموو دەست دەدەن بە مێزەکەدا لەئاست خۆیەوە ، مانای هاو راو تەباین لەگەڵتدا ، کەواتە بریار لەسەر پێکهینانی رێکخراوێک درا کە ،کار بکرێت بۆ دروست کردنی دەوڵەتێک بۆ جولەکە ، وە بۆ ئەو مەبەستە دەبێت درێغی نەکرێت لە بەخشین ، دروشمـەکەشیان ، پاکێتی ، راستگۆیی ، پاراستنی نهێنی.
لەوێوە نەخشە ڕێگە بۆ ئەو دەوڵەتە دەکێشرێتو ساڵی 1948 دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر خاکو زێدی مێژویی خۆیان بونیاد دەنرێت، ئەم ئیسرائیلەی کە گۆی زەوی لەسەر پەنجەی ئەو دەسوڕێتەوە، ئەو یەهودانەی کە تائێستا لەهەموو جیهان بیست ملیۆن مرۆڤ تێناپەرێنن.
ئایا کورد لە جیهانی ئیسلام و ژیر دەسەڵاتی عوسمانی و پیش عوسمانی و هەتا ئەم سەد ساڵە ، چ جارەنوسێکیان هەبوە ؟
لەجیهانی ئیسلامدا چ سونە چ شیعە ، دەیان مەفتی و سەدان کتێب هەن کە کورد بە تایەفەیەک لە جنۆکە دەزانن ، کفرە هەر پەیوەندیەکیان لەگەڵدا بگیرێت ، خوا هەڵناگرێت تا ئێستە نەمدیوە یەک موفتی لەو ئومەی ئیسلامەی کە بە ملیاردو نیوێک دەخەملێنرێت ، فتوای دابێت ئەمە حەرابە دەرهەق کورد بوترێ ، لە مێژودا قەومی ئێزدیان لەسەر دەستی ئیسلام 52 جار ئەنفال کراون ،ئاخرینیان ئەنفالی شەنگاڵ بوو لەسەردەستی ئەم دەسەڵاتەی ئێستە لە سوریا دەسەڵاتن ، لەسەردەمی صدام بەناوی عەمەلیاتی ئەنفال ، تەواوی خاکی کوردستان بە زیاتر لە چوار ههزار گوندو سەدان ناحیەو دەیان قەزا لەگەڵ خاک یەکسان کرا ، بەسەدان هەزار خێزانی کورد زیندەبەچاڵ کران ، هەموو چەند رۆژێکە لە شاری حەلەبی مێژویی کە کورد ، سەدان ساڵە تێیدا نیشتەجێیە، دانەجیرەی ئەنفالیان بوو، بەیەک سوپای 45 هەزار سەربڕو تانک و درۆن و بەپاڵپشت بە تەواوی کەنداوو ئومەی ئیسلامی ، دژی 400 جەنگاوەری خەباتگێڕ کە بۆشیان نەگیرا، لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ، جا ئەوەی مەقسودە بۆچی کورد بەدرێژایی مێژوو ، نەیتوانی هڕتزل دروست کات ؟، هەم سەرکردە هەم حەکیم.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی