شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراق، چه‌كدارێك هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر بانكێك له‌شارى به‌غداو به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر لهئۆتۆمبێلهكانى نزیك ڕوداوه‌كه زیانیان پێگه‌یشتوه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، چه‌كدارێكی نه‌ناسراو بهبۆمبیی ده‌ستی، هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر بانكێكی ئه‌هلی له‌ناوچه‌ی جه‌میله‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه زیان به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێك گه‌یشت كه له‌به‌رده‌م بانكه‌كه‌دا پاركیان كردبوو، به‌ڵام هێشتا زانیاریی زیاتر ئاشكرانه‌كراوه.