كوردستان و سه‌قامگیری سیاسیی پێویست!
چه‌مكی سه‌قامگیری سیاسی له فه‌رهه‌نگی زانسته سیاسییه‌كان به ڕچاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و چه‌مكه به‌شێوه‌كی مێژوویی، به شێوازی جۆراجۆر پێناسه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی سه‌رجه‌م پێناسه و لێكدانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌م چه‌مكه وه‌رگرین و، باس له بابه‌تی سه‌قامگیری سیاسی له ئه‌زموونی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان دوای ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 تا ئێستا بكه‌ین، ئه‌وا سه‌قامگیری سیاسی پێویست له‌و نموونه‌یه‌دا بریتییه له بابه‌تی توانای جێبه‌جێكردنی هاوسه‌نگی نێوان بنه‌ماكانی سیستمی سیاسی حوكمرانی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و، توانای ئه‌و سیستمه له دابینكردنی نه‌ریته كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كان و، ئاماده‌بوونی ئه‌و سیستمه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته و چینه كاراكانی كۆمه‌ڵگا و، بوونی توانای ئه‌و سیستمه سیاسییه له گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته فرهییهكانی كۆمه‌ڵگا و دابینكردنی به‌شدارییان له درووستكردنی بریاری سیاسی‌دا، به جۆرێك چه‌مكی چاره‌نووسی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان و شوناسی كوردستانیبوون و هاوسه‌نگی نێَوان ئه‌و شوناسه و شوناسه لۆكاڵییه‌كان دابینبكات.
دیارده‌ی سه‌قامگیری سیاسی له ئه‌زموونی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستاندا له سایه‌ی ژینگه‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كه‌لتووری ناوخۆیدایه، كه نیشانه‌كانی بریتین له لاوازی دامه‌زراوه‌ی سیاسی و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی بنیاتنانێكی ده‌ستووری، كه ڕێگا له پاوانخوازی بگرێت و دامه‌زراوه سیاسیه‌كانی حوكمرانی سه‌قامگیری و به‌رده‌وامبوون به خۆیه‌وه ببینێت.
به‌شێك له هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری سیاسی بۆ بابه‌تی گه‌نده‌ڵی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی حوكمران و ده‌وروبه‌ریان بۆ پاراستنی بهرژههندییهكانی خۆیان له ڕێگای بوونیان و به‌كارهێنانی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌رێته‌وه و، ئه‌م بابه‌ته‌ش له ڕه‌وشێكدایه هێزه نه‌ریتییه‌كانی ژیانی سیاسی، كه به شێوه‌یكی مێژوویی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر دابه‌شبوونی پابه‌ندبوون و هاوسۆزی سیاسی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه، كار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ڕێگای به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دابه‌شبوونه كه مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌یه، ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته ڕهنگدانهوهیكی نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌سگاكانی به‌رێوه‌بردن هه‌یه، به جۆرێك هه‌ژموونی حزب ڕِێگای له توانای ئه‌و ده‌سگایانه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌گرێت و، به شێوازێكی نه‌گه‌تیفانه كار له‌سه‌ر هه‌لی گه‌شه‌پێدان و كاردانه‌وه‌ی ڕه‌فتاری تاك و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و، له كۆتاییشدا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به لاوازی ده‌رده‌كه‌وێت.
قه‌یرانی ئابووری هۆكارێكی دیكه‌ی ناسه‌قامگیری سیاسییه له هه‌رێمی كوردستاندا و، ئه‌مه‌ش له دیارده‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و كه‌مبوونی كرێی و كێشه‌ی موچه و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی حوكمران له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بواری په‌یداكردنی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و دابینكردنی ژیانی شیاو بۆ هاووڵاتی ده‌بینرێته‌وه و، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ سیاسه‌تی ئابووری په‌یڕه‌وكراو و ئاراسته‌ی به‌تایبه‌تكردنی سه‌رجه‌م چالاكی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جگه له هۆكاره ناوخۆییه‌كانی ناسه‌قامگیری سیاسی، له ئه‌زموونی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستاندا هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و هۆكارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی قوڵ و سیستمی تایفه‌گه‌ری و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و فه‌رامۆشكردنی فیدراڵی له پرۆسه‌ی حوكمرانی و خولیای گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ندی ڕه‌ها و، هه‌ڵوێستی نه‌یاربوونی جه‌مسه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی ئێران و توركیا، ڕۆڵی نه‌رێنی له درووستكردنی ناسه‌قامگیری سیاسی له كوردستانی باشوردا بینیه‌وه و، دابه‌شبوونی لایه‌نه سیاسییه نه‌ریتییه‌كانی حوكم له كوردستاندا و، نه‌بوونی هه‌ڵوێستی كوردستانی یه‌كگرتوو له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكاره ده‌ره‌كییانه، هۆكارێكی دیكه‌ی وروژاندنی ناسه‌قامگیری سیاسی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆییه.
به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ند به هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان بریتییه له هه‌ڵه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی دیارده هه‌رێمایه‌تی و نێودوڵهتییهكان و كاركردن بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی و، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش له لاسایكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له لایه‌ن هێزی سیاسی كوردستانی ده‌ركه‌وت له كاتێكدا پێداویستییه‌كان و هۆكاره‌كانی گه‌ڵاڵه نه‌بوون.
بابه‌تی سه‌قامگیری سیاسی له میانه‌ی ئه‌زموونی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستاندا پێویستی به توێژینه‌وه‌ی نه‌ك تاكه حزبێك، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئاكادیمیستهكان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی و سه‌نته‌ره‌كانی بواری هزری سیاسی هه‌یه و، ئه‌م بابه‌ته پێویستی به میتۆدیكی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ ئه‌زموونی حوكمرانی كوردستان هه‌یه، به‌و مه‌به‌سته‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ چارسه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كان و هه‌نگاوانان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دابینبكرێت، و پرۆسه‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به ڕێچكه‌ی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات و بنیاتنانی شوناسی كوردستانیبوون و به ڕێگای دابینكردنی رێسا و میكانیزمه‌كانی ڕێكخستنی ململانییهكاندا بڕوات.
له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستاندا، كه فشاری جۆراجۆر له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌ریمی كوردستان له په‌ره‌سه‌ندایه و، ناسه‌قامگیری سیاسی به ڕه‌وشی كوردستان به‌ته‌واوی دیاره، گرنگه ئاراسته‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی ناوخۆیی و ئه‌م ناسه‌قامگیرییه‌ی، كه ڕه‌هه‌ندی جیاوازی گرتۆته‌وه، ئه‌م ڕێچكانهی خواره‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت:
ـ دابینكردنی سه‌قامگیری دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و، كاركردنیان و پاراستنی شه‌رعیه‌تی یاساییان و، قه‌ده‌غه‌كردنی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی و، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌مكی ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
ـ چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی دوو زۆنی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بوونی ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بنه‌مایه بۆ پاراستنی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم و، چه‌كێكه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاری ناوه‌ندێتی، كه له‌لایه‌ن به‌غداوه و به پشتگیری ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و، له ڕێگای ئه‌و دهستورهشهوه پرنسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری مسۆگه‌ر بكرێت.
ـ دانانی میكانیزمه‌كانی دیموكراسی هه‌ماهه‌نگی كوردستانی و، به‌شداری سیاسیی خه‌ڵك، نه‌ك ته‌نیا له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی سیاسیی حوكمرانی له ڕێگای دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌ل و، دابینكردنی ئازادی بیروڕا و ده‌ڕبڕین بۆ تاك و، نه‌هێشتنی كۆسپ له‌به‌رده‌م چالاكی حزب و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و، گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای گشتی خه‌ڵك و كه‌سانی پسپۆر له بابه‌ته ئالۆز و چاره‌نووسسازه‌كاندا.
ـ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ئابووری و، كاركردن بۆ پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی به ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كه ببێته هۆكاری زیادبوونی داهاتی هاووڵاتی و په‌یداكردنی هه‌لی كار و دابینكردنی كاڵا به نرخی گونجاو و، باشكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری ته‌ندروستی و خوێندن و ڕۆشنبیری گشتی.
ـ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كبوونی نیشتمانی و، یه‌كسانی مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان و چاره‌نووسی هاوبه‌شی كوردستانی و، دروستكردنی ڕایه‌ڵه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ردوام و بنه‌ماكانی بۆچوونی كۆكراوه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵانگارییهكان.
ـ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و ئابووری، به‌تایبه‌تی له بواری وه‌زیفه‌ی گشتی و جێبه‌جێكردنی یاسادا.
ـ بنیاتنانی متمانه‌ی سیاسی گه‌ل به ده‌سه‌ڵات، كه له ڕێگای په‌یڕه‌وكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكرد دێته‌كایه‌وه و، له كۆتاییشدا بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌مووكی و گه‌شه‌پێدانی ئابووری جێبه‌جێ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كوردستانی باشور له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به دابینكردنی سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه وه‌ك ته‌نیا ڕێگایه‌ك بۆ ڕێگاگرتن له په‌رته‌وازه‌یی و توندوتیژی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كۆنی سواو، كه ئاكامه‌كه‌ی به‌فیرودانی وزه‌كان و سامانی گشتی و دۆڕاندنی ڕه‌وتی مه‌ده‌نیه‌ت و ڕۆشنفیكری و عه‌قلانیه‌ته.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی