سعوودییە: لەدیمەنێکی دەگمەندا کاروانێکی حوشتر بەناو بەفڕدا دەڕۆن

جیهان

03/05/2024‌ 1188 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە دیمەنێکدا کە بە "دەگمەن" وەسف دەکرێت، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە تێیدا دەرکەوتووە کە لەوڵاتی سعوودییە کاروانێکی حوشتر بەناو بەفردا دەڕۆن.

ڤیدیۆیەک لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاوکراوەتەوە،  تێیدا وشترەکان بەناو تەم و مژە چڕەکەدا دەجوڵێن و بەسەر بەفردا دەڕۆن کە نزیکەی بە تەواوەتی لمی بیابانەکانی داپۆشیبوو.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە بیابانی تائیف لە سعودیە تۆمارکراوە ، دوای ئەوەی بەفر بیابانەکەی سپی پۆش کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرچاو تەرزە باریوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ناوەندی نیشتمانیی کەشناسی لە سعودیە "ئاگاداری سوور"ی بۆ ناوچەی قوسەیم و ژمارەیەک ناوچەی دیکە بڵاوکردەوە.

ناوەندی حکومیی هۆشداریدا لە "بارانبارینی بەخوڕ لەگەڵ بای خێرا، کەمبوونەوەی ڕاددەی بینین، بارینی تەرزە و هەورەبروسکە لەناوچەکەدا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی