ئەپیكۆر: پێشوازی لەپێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەكەین

کوردستان

03/05/2024‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) دەڵێت، پێشوازی لە پێكهێنانی ئەو لیژنە هاوبەشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن وەزیری نەوتی عێراقەوە راگەیەندرا.

ئەمڕۆ مایڵز كاگینز وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر)، لە راگەیەندراوێكدا گوتی،  ئەپیكۆر پێشوازی لە پێكهێنانی ئەو لیژنە هاوبەشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن وەزیری نەوتی عێراقەوە راگەیەندرا، بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا.

هەروەها وتەبێژەكەی ئەپیكۆر دەڵێت، ئێمە وەك كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت، چاوەڕێ دەكەین بە شێوەیەكی فەرمی ئاگادار بكرێینەوە، بۆ ئەوەی رۆڵی خۆمان لەو دانووستانانە بگێڕین.