شارپرێس:
پارێزگاری حەسەکە رایگەیاند، سەرجەم ئەو رێگایانە
کرانەوە کە پارێزگای حەسەکە بە پارێزگاکانی دیکەی سوریا دەبەستێتەوە، دەشڵێت،
سبەینێ ژمارەیەک زیندانی لەحەسەکە ئازاد دەکرێن.
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد،"
سەرجەم ئەو رێگایانە کرانەوە کە حەسەکە بە شارەکانی دیکە دەبەسێتەوە و سبەینێ
شاندێک سەردانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەکات، بۆ ئەوەی کارا بکرێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" سبەی شەممە، ژمارەیەک دەستگیرکراو ئازاد
دەکرێن ".