میدیای ئەمریکی: بەمزوانە هێرشی سەر ئێران دەستپێدەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ڕەنگە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان کە ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، لە لایەن ئەمەریکاوە دژی پێگەکانی کۆماری ئیسلامی دەست پێبکات.

بەگوێرەی ئەکسیۆس، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە دۆناڵد ترامپ فەرمانی کردەوەی سەربازی دەدات ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن.

 سەرچاوەکان دەڵێن، پێدەچێت ململانێیەکی لەو شێوەیە زۆر فراوانتر بێت لەو ئۆپەراسیۆنە یەک ڕۆژییەی مانگی ڕابردوو لە ڤەنزوێلا ڕوویدا و زیاتر لە "جەنگ" دەچێت.

میدیای ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل ئەنجام بدرێت و پانتاییەکی فراوانتری دەبێت لە شەڕی 12 ڕۆژەی کە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا.