شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا هۆشدارییەکی بەپەلە بە
هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەدات و داوایان لێدەکات بەپەلە عێراق بەجێبهێڵن، چونکە پێشبێنی
دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەناوچەکە دەکات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" بەهۆی دوایین ئەو پێشهاتانەی لەناوچەکە هاتونەتە ئاراوە، ئامۆژگاری
هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین لەوپەڕی وریاییدا بن و بە بەردەوامی ئاگاداری
هەواڵەکان بن، چونکە رەنگە بەشێوەیەکی کتوپڕ و بۆ ماوەیەکی نادیار گەشتە ئاسمانییەکان
رابگیرێن ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هاوڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار
دەکەینەوە کە هێشتا عێراق لە ئاستی چوارەمی ئاگادارکردنەوەی گەشتکردندایە، بۆیە
گەشت بۆ ئەو وڵاتە مەکەن بۆ هەر هۆکارێک بێت، ئەگەریش لەوێن دەستبەجێ بەجێی بهێڵن
".