شارپرێس:
داڕمانو شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوان ئێرانو ئەمریکا بەفەرمی لەلایەن ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکییەوە پشتڕاستکرایەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردەوە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە واژۆبکاتو فهرمانیكرد، هێرشى توندو یهكلاكهرهوه بكرێتهسهر تاران، ئەم دۆخە پاشەکشەیەکی گەورەیە لەهەوڵە دیپلۆماسییەکان کە بەنێوەندگیری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچون.
تیمی دانوستانکاری ئەمریکا گەیشتبونە ڕێککەوتنی سەرەتایی، بەڵام دۆناڵد ترەمپ مەرجەکانی گۆڕییو ماوەی قەدەغەکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە10 ساڵەوە بۆ 20 ساڵ درێژکردەوە، ئەمەش گفتوگۆکانی تەقاندەوە.، هاوکات لەگەڵ چەقبەستویی دیپلۆماسی، پێكدادانی سەربازیی نوێ لەنێوان هێزەکانی ئەمریکاو ئێران لەکەنداو دەستیپێکردەوە کە بوە هۆی پەککەوتنی زیاتری گفتوگۆکانی ئاشتی.
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکان، شاردنەوەی سەرکردایەتی باڵای ئێران بەهۆی ترسی ئەمنییەوە، پرۆسەی گەیاندنی نامەو وەڵامدانەوەی پێشنیازەکانی لایەنی ئەمریکی بەتوندی خاوکردبوەوە.
لەبری بەردەوامبونی گفتوگۆکان، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردوەتەوە کە گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران توندتر دەکەنو کۆشکی سپی-ش لەئێستادا لەبری بژاردەی دیپلۆماسی، بڕیارى بژاردەی سەربازییو وەشاندنی گورزی گەورەو یهكلاكهرهوهى دژى تاران داوه.
