شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر بەدرۆن هێرشکرایەسەر کەمپی دێگەڵە لەنزیک قەزای کۆیە و تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.
کەمپی دێگەڵە شوێنی نیشتەجێبونی بەشێک لە بنەماڵەکانی
حیزبی دێموکراتە کە لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش
چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ
لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٣٩ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە
ئامانج گرتووە.