گەنجێک لەبەنداوی بەستۆرە خنکا

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لەبەنداوی بەستۆرە خنکا و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر6:30 خولەکی ئێوارە ئاگادارکراینەوە لە خنکانی  گەنجێکی  تەمەن 20 ساڵ، کە لەبەنداوی بەستۆرە لەکاتی مەلەکردن خنکاوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ڕوداوەکە دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی خەبات گەڕانیان بەدوای تەرمەکە دەستپێکردو توانیان کاتژمێر 8:00 تەرمەکە بدۆزنەوە، لە ئیستاشدا ڕەوانەی پزيشکی دادی هەولێر کراوە.