بێئەوەی ئاگاداربیت ئەم خوانە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن تەنها بەخواردنی خوێ‌و کەمیی چالاکیی جەستەییەوە نەبەستراوەتەوە،  بەڵکو کۆمەڵێک ڕەفتاری ڕۆژانەی بچوکیش ڕۆڵی بەرچاویان هەیە.


خەوی ناڕێک یان کەمتر لە حه‌وت کاتژمێر لەشەودا دەبێتە هۆی بەرزبونه‌وه‌ى پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی درێژترو مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات، بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتیی خەو، باشترە دوو کاتژمێر پێشخەوتن لەخواردنی قورس دوربکەویتەوەو ژینگەیەکی ئارام‌و فێنک بۆ خەوتن دابین بکەیت.

پەڕاندنی ژەمی بەیانیان ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد دەکات کە پەیوەندیدارە بەجەڵتەو مەترسیی کۆنیشاندانی میتابۆلی، هەروەها کەمیی ئاو، خوێن خەستدەکاتەوەو وا لەدڵ دەکات هەوڵێکی زۆرتر بدات بۆ ناردنی خوێن، بۆیە ڕێنمایی دەکرێت پیاوان ڕۆژانە 15.5 پەرداخ‌و ئافرەتان 11.5 پەرداخ شلەمەنی‌و ئاو وەربگرن یان بیخۆنه‌وه‌.

لەلایەکی دیکەوە، کارکردنی بەردەوام بۆ کاتژمێرێکی درێژ بەبێ پشوو، توشبون بەجەڵتەو پەستانی بەرز خێراتر دەکات؛ بۆیە وەرگرتنی 10 خولەک پشوو بۆ پیاسەکردن یان حەسانەوە زۆر گرنگە.

به‌گوێره‌ى توێژینەوەکان، دانیشتنی زۆرو کەمیی جوڵە دەبێتە هۆی ڕەقبونی دەمارەکان؛ بۆیە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی پێشنیازی 150 خولەک وەرزشی مامناوەند یان 75 خولەک وەرزشی بەهێز لەهەفتەیەکدا دەکات.

زیادبوونی کێش، تەنانەت بەبڕێکی کەمیش، بارگرانی دەخاتەسەر دڵ، هەروەها کێشانی یەک جگەرەش ڕاستەوخۆ پەستان بەرزدەکاتەوەو شادەمارەکان ڕەقدەکات.

خواردنی شەکر بەڕێژەیەکی زۆر لەڕێگەی خواردەمەنی‌و خواردنەوە گازییەکانەوە مەترسییەکان زیاد دەکات؛ پێویستە ڕێژەی شەکری زیادکراوی ڕۆژانە بۆ پیاوان لە (نۆ کەوچکی چا) بۆ ئافرەتان‌و لە(شه‌ش کەوچکی چا) تێنەپەڕێت.

بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن، شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن بەبەکارهێنانی پڕۆبایۆتیک، خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بەپۆتاسیۆم وەک مۆزو پەتاتەی شیرین، کەمکردنەوەی خوێ‌و ئەنجامدانی ڕاهێنانی هەناسەدان‌و یۆگا بۆ ئارامکردنەوەی مێشک.