هه‌ركاتێك شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدی كوردیی بنوسین، هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه به‌رگری له به‌غدا ده‌كه‌ین، یان عه‌یبه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق.
راستیه‌ك هه‌یه ئێمه ته‌نها نین كه له به‌غدا داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه 6 ملیۆنین له زیاتر له 42 ملیۆن عێراقی، وه‌ك چۆن ئێمه شه‌ڕی خۆمان ده‌كه‌ین، نوێنه‌رانی 15 پارێزگای تریش شه‌ڕ له‌سه‌ر بودجه دهكةن، بۆیه له به‌غدا پاره نه‌ڕژاوه، ده‌بێت ماندوو بی، تیمی باشت هه‌بێ، وه‌ره‌قه‌ی به‌هێزت هه‌بێ، حكومه‌تی ئێمه له به‌هێزی پشتی له به‌غدا كرد، له‌كاتی ده‌رچونی كۆمه‌ڵێك یاسا له‌وانه ئیداره‌ی مالی، كه‌س به هه‌ندی وه‌رنه‌گرت، ده‌یانگوت بۆ عێراقه نه‌ك ئێمه، كه‌چی ئێستا ئه‌و یاسایه قورگی گرتووین.
به‌غداش كوردستان نیه سه‌رۆك حكومه‌تێكی هه‌بێت كه بڕیاریدا كه‌س قسه‌ی له قسه نه‌كات، له‌وێ هه‌موو شته‌ك حیسابی له‌سه‌ره، به دڵنیایی ئێران و حه‌شد و ئه‌وانه‌ش هه‌ژمونی خۆیان هه‌یه.
به كورتی و پوختیهكهی ئه‌وه‌یه ناتوانی به‌و خواروخێچیه لهگهَڵیان ده‌رچی، بڵێی ئه‌وانیش گه‌نده‌ڵی و بن دیوار‌یان هه‌یه، قسه‌كه‌ت راسته به‌ڵام بۆ ئه‌وان ده‌چێته سه‌ر بۆتۆ ناچێته سه‌ر، وه‌ك چۆن له كوردستان خه‌ڵكی هه‌ژار هۆده و ژورێكی پێكه‌وه ده‌نا به‌ناوی ته‌جاوز به‌سه‌ریان دهڕوخێندرا، هه‌شه هه‌زاران دۆنم داگیرده‌كات بۆی دهچيته سه‌ر، چونكه ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی هه‌يه، به‌غدا رێك ئه‌و هایه!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی