ئه‌و تهقوتۆقهی ماوه‌یه‌كه چه‌ند گروپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی، به‌ناوی هێزی به‌رگری، دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناو عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ ده‌ركردنیان ده‌یكه‌ن، شه‌ڕێكه بۆ خۆیان و له‌پێناوی خۆیان نایكه‌ن، به‌ڵكو به‌سه‌ر خۆیان و عیراقیشدا سه‌پێنراوه‌و چار نییه ده‌بێت بیكه‌ن، تاو ئه‌و كاته‌ی ئێران هه‌ندێك ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ناوچه‌كه وه‌ده‌ست دێنێت، ئه‌وكاته بێده‌نگیان ده‌كات، ئێران ده‌یه‌وێت به هۆی ته‌ق و تۆقی ئه‌و گروپانه گوشار بخاته سه‌ر ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسراِئیل، شه‌ڕ له غه‌ززه بوه‌ستێنێت، تا حه‌ماس له ناو نه‌چێت، دوای هێرشی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بمێنێته‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی حه‌ماس دوای ئه‌و هێرشه‌ی كردییه سه‌ر ئیسراِئیل، ده‌بێته سه‌ركه‌وتن بۆ ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك، تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه، له‌لایه‌كی تریش حه‌ماسی هێشته‌وه، بۆیه ئێران زۆر ته‌نگاو بووه، نه‌وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ی ئیسڕائیل ببێته هۆی ده‌ركردن و نه‌مانی حه‌ماس له غه‌ززه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدا، هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسراِئیل له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ده‌سكه‌وتێكی وای بۆ ئێران تیێدا نابێت، چونكه هێزێكی كاریگه‌ری وه‌ك حه‌ماس له غه‌ززه له ده‌ست ده‌دات، كه هیچ هێزێكی تر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی حه‌ماسی نابێت له‌سه‌ر ئیسڕائیل. حزب الله‌ی لوبنانی و گروپه‌كانی حه‌شد له عیراق و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن و له ئیسڕائیل بده‌ن، بۆ خۆشی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته شه‌ڕێكی راسته‌وخۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسڕائیل، بۆیه هه‌ر جاره‌و یه‌ك له‌و هێزه وهلائیانه به‌كاردێنێت، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌و ململانێیهشیدا رێسای یارییه‌كه‌ی پاراستووه، ناهێڵێت بنككهی بشكێت، بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه به‌رده‌وام بێت.
وه‌ڵامی ئه‌مریكاش بۆ لێدانی چه‌ند بنكه‌و بارهگاێیكی ئه‌و گروپانه له سوریا‌و عێراق، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئێران نه‌یویست، بنكه‌ی یاریه‌كه بشكێت، ئه‌مه هه‌فته‌یه‌كه هه‌موو رۆژێك دووباره‌ی ده‌كرده‌وه كه تۆڵه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر زوو ئه‌و په‌یامه‌شی گه‌یانده ئێران، كه ئێمه له ناوخاكی ئێوه هیچ گورزێك ناوه‌شێنین، له رێگای لێدوانه بهردهوامهكانیشیدا ئه‌و گروپانه‌شی ئاگادار كرده‌وه كه بڕیار بوو لێیان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گاكانیان چۆڵ كه‌ن، له‌مه‌ش زیاتر كاتی لێدانهكهشی له رێگای چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه دزه پێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاگاداربن. ئه‌مریكاش وه‌ك ئێران و زیاتریش حه‌ز له شه‌ڕێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ناكات، بۆیه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر به‌هۆشیارییه‌وه نه‌بێت و رێسای گه‌مه‌كه نه‌پارێزێت، ره‌نگه ئه‌و كاته راستهوخۆوو به‌بێ ویستی خۆی، بكه‌وێته ناو جه‌نگێكی فراوان، ئه‌مه مانای وانییه وا تێبگه‌ن، كه‌ئه‌مریكا له ئێران و گروپه‌كانی ده‌ترسێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسێت فراوان بوونی جه‌نگه‌كه‌یه، ئه‌و وه‌ڵامه‌شی بۆ لێدانی باره‌گاكانی حه‌شد، زۆرتر په‌یوه‌ندی به گوشاره‌كانی ناوخۆ و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بوو، ئه‌گه‌رنا بایدن و ئیداره‌كه‌ی زۆر حه‌زیان له‌م گورز وه‌شاندنه نه‌بوو، ئه‌مه مانای وانییه دوای ئه‌م لێدانه، ئیدی ته‌قوتۆقی گروپه‌كان ده‌وه‌ستێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ردووكیان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ییه‌ی ده‌توانن، رێگه ناده‌ن جڵه‌وه‌ی گه‌مه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ریچێت، بۆیه با لایه‌نگرانی هه‌ردوو لا، هیچیان هیوا له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕو لێدانانه هه‌ڵنه‌چن، چونكه هه‌م حه‌شد چاك ده‌زانێت ، ئه‌مریكا ئێستا نییه له عیراقه، هه‌م ئه‌مریكاش باشتر له‌هه‌موو لایه‌نێك ده‌زانێت، ئه‌و گروپانه سه‌ر به ئێرانن و به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی عیراقیشن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی