بەشداری یان بایکۆت؟

16/07/2024

ئارام سەعید



دەنگدانێك بەڕێوەیە کەهێشتا دیارنیە ئەکرێت یان نا! لە ئێستاوە رێکەوتن لەسەر فۆرمی حکومەتەکەی کراوە، کورسیەکان دابەشکراوە، ئۆپۆزیسیۆن زیاتر لە دەسەڵات، بێ تێروانین و بێ دیدن، پلانێکی راستەقینە یان ھیچ بەدیلێکی سیاسیی چاکتریان بۆ دەربازبون لەم قۆناغە وێرانەی هەرێم نیە، هیچ توانایەکیان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نارازی نیە، هەردولا بەدەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن چەواشەکاریی و بەلاڕێدابردنی لایەنگرانیان و ناڕازییەکان دەکەن.

هەر هێزێک ئەوی تر تاوانبار دەکات و هەوڵ ئەدات بەباسکردنی ناشرینیەکانی ئەوی تر خۆی بەرێتە پێشەوە، بێ ئاگا لەوەی خەڵک پێویستی بەحوکمڕانیەکی شەفاف و بەرنامەیەکی بەدیلی تۆکمەیە بۆ دامەزراندنی سیستمێکی حوکمڕانیی خزمەتگوزار و دابینکردنی خۆشگوزەرانی، ئاشکراکردنی داهات وخەرجی بۆ هاولاتیان...

ئەگەر هەڵبژاردن بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات بێت، پاراستنی شوناسی نەتەوەو هاوڵاتیبوون بێت، ئەوا لەم هەرێمە بەم دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنە سەرقاڵی پاراستنی شوناسی خێزانەکانیانن کردەوەکانی رابردوو ئەوەیان دەرخست.

هەڵبژاردنێک بۆئەو ئامانجە بێت کوێی باشە؟ بۆ هاوڵاتی دەنگ بدات بەهەمان حوکمرانیی و سیاسەتکردن؟

بەدیوەکەی تریشدا ئەگەر هاولاتیانی هەرێم بایکۆت بکەن چی دەچننەوە؟ لەساڵانی رابردوو بایکۆت دەنگی لەهەمووی بەرزتر بوو بەڵام دەرئەنجام هەرهەمان دەسەڵات دروست بۆوە، کەواتە بەشداری باشە یان بایکۆت؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی