ملدان بەشکست وەک فەزیلەت

19 کاتژمێر پێش ئێستا

none

یەکێک لەو ڕەفتارانەی دەریدەخات مرۆڤ بەمەودایەکی باش لەئاژەڵ‌و دڕندەکان دورنەکەوتۆتەوە، داننەنان‌و ملندانە بەشکست.

ئاژەڵ‌و دڕندەکان زۆربەی جار تا دوا هەناسە بەجەنگ دێن‌و بەغەریزە پێیانوایە ملدان بۆ ڕکابەر ئیدی بەمانای فەوتان‌و لەناوچونە.

گا کێویەکان،  زۆریک لە خشۆک و بونەوەرە بیابانی و کویستانیەکان و ، تەنانەت هەنیک لە بالدارە خۆمالیەکانیش پێرەوی لەم یاسایە دەکەن و هەر ئەوەش بۆتە هۆی فەوتانی توخمیکی زۆر لە گیاندارەکای گۆی زەوی.

بە حوکمی بازدانی توخمی مرۆڤ بەرەو ئاستیکی بەرزتر  لەئاژەڵەکان‌و بەدەستهێنانی نیعمەتی «عەقڵ»،  چاوەری دەکرا لەململانێ‌و ناکۆکیەکاندا ئەم مرۆڤە عاقڵە فیری ڕێساو یاسای خۆپاراستن و هیرش و پاشەکشە ببیت و گەر زانی لە جێیەک توانای شەری نیە و مەزەندەی سەرکەوتنی سفرە ئیدی پاشەکشە بکات و سیاسەت و تاکتیکی خۆی بگۆریت.. بەلام بەداخەوە ئەزمونی زۆریک لە گەلان لە میژودا بەتایبەت ئەزمونی فیندەمینتالی ئیسلامی  شیعە دەریخست هیشتاش مرۆڤی عاقل لە نیو ئەم ئایدیۆلۆژیەدا نەگەشتۆتە قۆناغی دەستبەردان لە عینادی و کەللەشەقی و تیگەیشتن لەوەی دنیا بە گشتی و جیهانی سیاسەت و تەکنەلۆژیا بە کوێ گەیشتوە.

شا ئیسماعیلی سەفەوی( شیعە)  وەک رەمزو دامەزرینەرەوەی دەولەتی یەکگرتوی ئیران، لە شەری چالدراندا( ١٥١٤)  بە ئەندازەی خاکی بریتانیا سنوری ئیرانی لەدەستدا ، تەنها بەو هۆیەی پیی وابو تەکنەلۆژیای سەردەم( تۆپخانە) هیچ نیە و دەتوانی بە ئازایەتی شەخسی و بیروباوەری شیعە لەشکری سەد هەزار کەسی سولتان سەلیمی  عوسمانی تیکبشکینیت.

کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە ریبەران و سەرکردەکانی شیعە و هەزاران هەزار هاوولاتی بیتاوان لەم چەن مانگەی رابوردودا لە لایەن ئیسرائیل و پالپشتە جیهانیە بەهیزەکانیەوە، لە بری ئەوەی قەناعەتی ئەم گروپەی شیعە بەرەو پیاچونەوەو جۆریک لە پاشەکشەو خۆریکخستنەوەی فکری و سیاسی ببات، بەرەو جۆریک لە فیشال و خۆهەلکیشانی بردون کە لە ئاستی ئاژەل و درندە هەرە گیلەکانیش بەرەو خوارە.

کوژرانی حە.سە. ن نە. سر.ولا ئەگەر پەیامیکی ناوچەیی یان تایبەتی هەبیت لەوەدا پوختدەبیتەوە کە بزانین داننان بە شکست جۆریکە لە فەزیلەت.  جۆریکە لە گەرانەوە بۆ عاقلمەندی و سەرلەنوێ هەلسەنگاندنەوەی هیزی خۆت و بەرامبەر... ملدان بە شکست لە دنیای سیاسەتیشدا دور نیە لە ملدان بە شکست لە جیهانی یاری و گەمە جەماوەریەکان: کاتیک شکستت خوارد ئەوپەری نەجیبانەیە مل بە دۆران و شکست بدەیت و بەرەسمی دانی پیا بنییت.

جیاوازی فەرهەنگی خۆرئاوا لە فەرهەنگی پاتال و کەللەشەقانەی خۆرهەلاتی و توندرەوانەلەوەدایە کە شکست وەک خۆی قبول دەکات و بە ئاسانی ئەو سەنگەرە چۆل دەکات کە دەزانێ سەرکەوتن تیایا مسۆگەر نیە.

قبولکردنی شکست لە حزب و دەولەتان بیت یاخود کەسەکان و گروپەکان جۆریکە لە فەزیلەت و کات و ماندویتی و خوینیکی زور لە فەوتان و رژان دەگیریتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی