ئێستا کامیان مەترسیدارترن؟ ئەو شەقانەی بەر زیاد جەبارو پاسەوانەکانی کەوتن؟ یا ئەو بڕیارەی سەرۆکی حزبێک بڕیار لەچاکسازی هێزی ئەمنی بداتو بەرپرسێکی حزبی بکات بەسەرۆکی لیژنەی چاکسازیی؟ ئەگەر سەرۆکی حزبو بەرپرسی حزب بڕیار لەهێزی ئەمنی بدات کەواتە دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشو وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی پێشمەرگە ئیشیان چییە؟
ئەوەشی لەهەموی خۆشتر کاک زیاد فەقیرەی نەیدەتوانی خۆی لەشەقی چوار کارمەندی ئاسایش بپارێزێت! وەرە قەناعەت بکە کاک زیاد بتوانێت چاکسازیی لەکۆماندۆو ئاسایشو ئۆپهراسیۆنو دژەتیرۆر بکات!...
هەرچەندە من وەکو خۆم گومانم هەیە لەوەی کە ئەو بڕیارەی کە کاک زیادکراوە بەسەرۆکی لیژنەی چاکسازیی تەنانەت بۆ دڵدانەوەی کاک زیادیش نییە، بەڵکو بۆ لابردنی تەرکیزە لەسەر بڕیارەکانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانی کە بەناوی سەرکردایەتی یەکێتییەوە بڵاوکرانەوەو هەموو دامەزراوەکانی یەکێتیی بەفەڕمی بەستراونەتەوە بەنوسینگەی بافڵ تاڵەبانیو سکرتارییەتی مام جەلال کە قوباد تاڵەبانی بەرپرسییەتی.
واتە ئۆرگانەکانی یەکێتیی هەموی بەسترانەوە بەنوسینگەی بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانیو ئەوانیش چەند فەرمانبەرێک دەکەن بەسەرپەرشتیاری حزبو هیچ قیمەتێک بۆ سەرکردایەتیو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دانانرێتو ئاو بێنەو دەست بشۆ.
هەڵبژاردنی داهاتوی عێراقتان باش سەرکردەکانی یەکێتیی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی