فێستیڤاڵ و بۆنەکان، گوزارشتن لە کولتووریی کۆمەڵگە،
" هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە"، کۆمەڵێک ئاماژەی جێی سەرنجی تێدایە، کە دەکرێت
یەک لە ئاماژەکان والێکبدرێتەوە کە، نیشاندەری داڕمانی بنەماکانی کولتوریی کۆمەڵگەی
کوردستان و بوودەڵەبوونی تاکی کورد و پاشەکشەی جوانیی ڕاستەقینەو بێنرخ بوونی مرۆڤە.
هەروەک چۆڵکردنی بوارـ فەزای گشتییە بۆ جوڵانەوەو ئارەزوو
و خواستە هیچ و پوچەکان و نەمانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ڕووناکبیریی و پرسە ڕاستەقینەکانە.
ئەو "بۆنە هیچ و پوچە"، زاڵبوونی حەزی کەمینەیەکی
لاسایی کەرەوەو سکتێر و پاشکۆو بێ دیدگەیە، بەسەر ڕای گشتیی کۆمەڵگەدا.
بەکورتیی، دەسەڵات ئارەزووی ئەم شتانە دەکات! سیاسییەکان ئارەزووی ئەوە دەکەن خەڵک بە "پشیلەوە"
سەرقاڵ ببێت، ئەم پرسە زۆرتری دەوێت، بەڵام هێندە بەسە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی