گۆڕانکاری لە هەر
بوارێکی ژیان، بە تایبەتی لە بوارە ستراتیژییەکانی وەک پەروەردە، پێویستی بە بیرکردنەوەی
قووڵ و بەرنامەی ڕوون هەیە، هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە پۆست و پێگە لە بنەڕەتدا
بریتییە لە نوێکردنەوەی کار و هێنانەپێشەوەی لێهاتووی نوێی کارکردن و رەخساندنی دەرفەت
بۆ کەسایەتییەکان و لێهاتووییەکان بتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن، ئەم پرەنسیپە گشتگیرە
بۆ هەموو جۆرە گۆڕانکارییەک راستە، بە تایبەتی بۆ گۆڕانکارییەکانی سیستمی پەروەردە
کە بریتییە لە گۆڕانکاری لە سیستمی پەروەردە و هێنانی جۆری نوێی بیرکردنەوە و
چاکسازی لە بواری پەروەردەدا.
بەداخەوە لە هەرێمی
کوردستان، وەرگرتنی پۆستی نوێ کراوەتە بۆنەیەک بۆ گوڵبردن و سەردانی ناپێویست و
موجامەلە و ستایشکردن، ئەم ڕەوشە نەک هەر وەبەرهێنان لە پێشکەوتن ناکات، بەڵکو دەبێتە
هۆکارێک بۆ خۆنمایشاکردن ، ئەمە لە کاتێکدایە کە نە پەروەردە پێویستی
بەم خۆنمایشکردنە هەیە و نە وەرگرتنی پۆستێکی وەک بەڕێوبەری گشتی بۆ ئەوەیە بە درێژایی
چەندین مانگ گوڵ ببرێت و گوڵ بێت.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی
بەڕێوبەرێکی نوێ، دەرگا بەڕووی فەرمانبەران کراوەتەوە بۆ پیرۆزبایی و نیشاندانی دڵسۆزی،
تا لە ئایندەدا داواكارییهكانیان جێبهجێ بكرێت و نوێكردنهوهی پهیوهندییان لهگهڵ
بهرێوبهری نوێ بۆ خزمهتی خۆیان بهكار بهێنن ، ئەمە نیشاندانی هێزی بەڕێوەبەرە بۆ حزب تا من
رۆڵم ههیه لهوهدا هاوڵاتیان و هاوپیشهكان لهگهڵ حزب ئاشت بكهمهوه و له ههمانكاتدا نیشاندا هێز و پێگهی تایبهتی
خۆیهتی كه گوایه لای ههموان خۆشهویسته ، ئەم ڕەوشە نەک هەر یارمەتی گەشەسەندنی
بواری پەروەردە نادات، بەڵکو دەبێتە کۆسپ لە ڕێگای پێشکەوتندا.
بە بروای من یەکێتی نیشتیمانی پێویستی بەوە نییە بەڕێوبەرە گشتییەکانی
خەریکی گوڵ وەرگرتن و خۆنمایشاکردن و سەردانی کەسانی تر بن، بەقەدی ئەوەی پێویستی
بەوەیە بەرنامەیەکی کار گەڵاڵە بکەن بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە و فێرکردن و
دروستکردنی تاکی لێهاتوو، ئەم بابەتە بنەڕەتی جۆری سیاسەت و بەڕێوبەردنی سیستمی پەروەردەیە
کە پێویستی بە ئاراستەیەکی نوێ هەیە.
هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی
کراوە، بەڕێوبەری نوێ نەیتوانیوە ڕوئیاو تێگەیشتنی خۆی بۆ جۆری کار و پلانی کاری
بخاتەڕوو، تەنها گرنگی بە خۆنمایشاکردن داوە، باشتر بوو بەڕێوبەری نوێ سەرقاڵی بەرنامەی
کاری نوێ بێت بۆ قوتابخانەکان و سیستمی پەروەردە لە وڵاتدا، لە ئێستادا دەوامی قوتابخانە نەماوە،
ساڵی خوێندن چەند مانگێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە، هیچ ئایندەی وەرگرتنی موچە دیار نییە.
چ پرۆژهیهك له ئارادایه بۆ چارهسهری كێشهكانی پهروهرده؟ ، ئایا باشتر نییه
له جیاتی وێنهگرتن بهشیوهیهكی وردتر كارلهسهر چارهسهری كێشهكانی پهروهرده
بكرێت ، راوێژ به كهسانی پسپۆڕ و تایبهتمهند بكرێت كه یارمهتیدهر بیت بۆ
چارهسهری كێشهكان؟
سەردەمانێک خوێندەوارەکانی
بواری پەروەردە بە نمونەی مامۆستا جەمال عەبدول
و نەشئەت غەفور دەبوونە پلان داڕێژەری پەروەردە،
ئەو کەسانە بە زانیاری ئەکادیمی قووڵ و شارەزایی تایبەتمەندیان لە بواری پەروەردەدا،
توانیویانە بەرنامە و پلانی کاریگەر دابڕێژن کە بەرەنجامی ئەرێنییان هەبووە. ئەمڕۆ
پێویستمان بە هەمان ڕێبازی زانستی و ئەکادیمی هەیە لە بەڕێوبەردنی سیستمی پەروەردەدا.
گرنگە سەردانی بەڕێوبەری
نوێ نەکرێت، بەڵکو بەڕێزی لەڕێگای کەناڵە فەرمییەکان و ئۆرگانە پەروەردەییەکانەوە پلان و کاری نوێ بۆ
ساڵانی خوێندن بخاتەڕوو، پاشان خۆی میوانداری پەروەردەکاران بکات و ڕا و سەرنجیان
وەربگرێت. ئەم ڕێبازە زیاتر کاریگەرە و لە بەرژەوەندی پەروەردەدایە لە جیاتی نمایش و سەردانی کەسی.
نوێکردنەوەی ڕاستەقینەی
سیستمی پەروەردە پێویستی بە چەندین پێکهاتەی سەرەکی هەیە. یەکەم، پێداویستییە بە شیکردنەوەی
ڕەوشی ئێستا و دیاریکردنی کەلێن و کێشەکان هەیە. دووەم، دانانی ئامانج و مەبەست بۆ
ماوەی کورت و درێژخایەن. سێیەم، بەشداریکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە بواری پەروەردە
لە پرۆسەی بڕیاردان و جێبەجێکردندا.
هەروەها گرنگە کە
نوێکردنەوە تەنها لە پێکهاتەی ناوەوەی سیستمەکەدا نەمێنێتەوە، بەڵکو بەستراوی بە بازاڕی کار و پێداویستییەکانی کۆمەڵگاش بێت. ئەمە
واتای ئەوەیە کە پەروەردە دەبێت بەشێک بێت لە ستراتیژی گشتی گەشەسەندنی هەرێم و وڵات.
دەرئەنجام
لە کۆتاییدا، گۆڕانکاری
لە سیستمی پەروەردە پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی ورد و کاری تیمی هەیە، نەک نمایش و
سەردانی کەسی. پێویستە بەڕێوبەران گرنگی بە دانانی بەرنامەی کاری ڕوون بدەن کە
ئامانجی پاراستن و پەرەپێدانی ئاستی پەروەردە و فێرکردنی بێت. هەروەها گرنگە کە هەموو
هەنگاوێک بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکانی ڕاستەقینەی سیستمی پەروەردە بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی