به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێم به‌رێكه‌وتنەکانی لەگەڵ عێڕاق و‌جێبەجێنەکردنی یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی (2023، 2024، 2025)، هه‌رێمی كوردستان وخه‌ڵكه‌كه‌ی بێ به‌ش كراون له‌زۆر ماف وئیمتازی ده‌وڵه‌تی عێڕاقی.
گرنگترینیان:
🔹 لەم ساڵانەدا زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو كەس دامەزراون، هه‌رێم بێبه‌ش بووه له‌و دامه‌زراندنانه.
🔹حەوت ملیۆن كەس لە عێراق سوودمه‌ندی هاوكاری چاودێری كۆمەڵایەت بوون، تەنیا (72) هەزاریان لە كوردستانە، كە دەكاتە یەك لەسەد. له‌ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كان (14%)ی بۆ هەرێمی كوردستان ده‌بوو.
🔹بڕی (50) ملیار دۆلار قەرزی نێودەوڵەتی لە عێراق وەرگیراوە بۆ پرۆژەكان، هیچی هەرێم لێی سومەند نه‌بووه.
🔹تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم زیاتر له (55) مووچه‌ی به‌ته‌واوی خوراوه یان لێیبڕاوه.
🔹بڕیاری دروستكردنی دوو هەزار قوتابخانە و (150) نەخۆشخانە لە عێراق دراوە، هەرێمی كوردستان لێیان بێبه‌ش بووه.
🔹نه‌وتی هه‌رێم فڕۆشرا وهیچ داهاتی دیار نه‌بووه، ته‌نانه‌ت نه‌وت وبه‌نزین وگاز وغازه‌كه‌ش به‌نرخێكی زۆر گران ده‌درێن به‌هاوڵاتیان له‌رێگای كۆمپانیاكانی حزبه‌وه.
ئه‌وه جگه له‌و زیانانه‌ی به‌داهاتی عێڕاق گه‌یشتوه به‌هۆی به‌قاچاغ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم وهه‌ژماركردنی له‌سه‌ر پشكی عێڕاق له رێكخراوی ئۆپیك ونه‌گه‌یشتنی داهاته‌كه‌ی به‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی