چۆن ترامپ نەیارەکانی دەستەمۆ دەکات؟

9 کاتژمێر پێش ئێستا

مەجید ساڵح

دۆناڵد ترامپ لە تێکشکاندنی نەیارەکانیدا ستراتیژی پشیلە لەگەڵ مشک پەیڕەو دەکات؛ ڕاستەوخۆ پەلاماری قوربانیەکانی نادات، بەڵکو بە گەمەی "پەشۆکاندن" دەست پێدەکات. دەیانخاتە ناو گێژاوێکی بەردەوامەوە، لەنێوان چەپۆکی هەڕەشەی توند و بەڵێنی بریقەدار حایریان دەکات. لە یەک کاتدا چەندین بەرەی شەڕیان لە دژ دەکاتەوە..

بۆ لەکەدارکردن و تێکشکانی هەیبەتیان لەبەردەم جەماوەردا «ناتۆرەی» وایان لێ دەنێت وەک سێبەر لێیان نابێتەوە. ئامانجەکە تەنیا سەرکەوتن نییە، بەڵکو "داڕماندنی لەسەر خۆیانە". لە ڕێگەی کات و گوشاری دەروونیەوە مەرامەکەی خۆی جێبەجێ دەکات، ئەو کاتەی نەیارەکانی ورەیان نامێنێت و دەگەنە ئەوپەڕی شەکەتی و هاوسەنگیی لەدەست دەدەن، ئینجا ترامپ هێرشی یەکلاکەرەوە خۆی ئەنجام دەدات و کۆتایی بە یاریەکەی دەهێنێت.

ئەمە سیاسەتی "کابرای سەوداچییە"؛ترامپ تەنیا بە بردنەوە ڕازی نابێت، بەڵکو دەیەوێت پێش ئەوەی کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت ئیرادەی لایەنی بەرانبەر بە تەواوی تێکبشکێنێت …لە فەنزویلا وای کرد و بۆی چووە سەر، ئیستا لە ئێران و گریلاند هەمان سیاسەتی مشک و پشی پەیڕەو دەکات

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی