​ جوڵەی هەسەدە لە ناو کێڵگەی لۆغم

3 کاتژمێر پێش ئێستا

none



رۆیشتن بەناو کێڵگەی لوغم پێویستی بە ژیری و هەستیاری وردو ئاست بەرز هەیە،چونکە یەکەم هەڵەی ناو کێڵگەی لوغم ڕاستەوخۆ دەبێتە دوا هەڵە، لەبەر ئەوەی سروشتی کارەکە دەرفەت نادا هەڵە دوبارە بکەیتەوە، زۆرترین گریمانە بۆ دەرئەنجامی هەڵەی کارەکتەری ناو کێڵگەی لوغم  مەرگە یان کەمئەندامی پەکخەر.
هەسەدە لە دۆخی ئێستادا لەناو کێڵگەی پڕ لوغمی ئەردۆغان و احمد شەرع بە هەستیارێکی ژیرو وردو بەئاگا هەنگاو دەنێت.
 احمد شەرع و ئەردۆغان لە سێبەری ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران ، ئەمریکاو فەنزوێلا ، سعودیە و ئیمارات .... هتد بە ئەجندایەکی هاوبەش  کۆتایی به بوونی سیاسی و سەربازی و ئیداری خۆسەری ڕۆژئاوا  بێنن.
 گومان نیە ئەگەر ئەم پیلانەیان بۆ بچێتە سەر، دوای ئەم قۆناغە پڕۆسەی پڕۆژەی ئاشتی ( تورکیا ـ ئیمرالی ـ قەندیل ) کۆتایی دێت،  
پڕۆسەی ئاشتی ئەگەر لای ڕێبەر ئۆجەلان نەخشەڕێگای لابردی ستەم و چارەسەرکردنی پرسی مێژووی گەلان بێت.
لەدیدی تورکیا پرسی کۆتایی هێنانە بە تیرۆر بەدیاریکراوی پێکەکە و بەرێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا.
پەلاماری گەرەکەکانی شێخ مقصود و ئەشرەفیە لەلایەن مرتەزەقەکانی جۆلانی و تورکیا ئەلقەیەکی دانەبڕاوی ئەو پیلانەیە،گەرەکیانە بەردەوام بن تا کۆتایهێنان بە خۆسەری ڕۆژئاوا.
 ژیری و جوڵە پڕ ئاگاکانی جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی ڕۆژ دوای ڕۆژ کەپسولی لوغمەکان دەردەهێنێت و پوچەڵیان دەکاتەوە.
 تورکیا درکی کردووە پڕۆژەی  ئیبراهیمی و گۆرانکاری سیاسی  ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، دەستپێکی هەڵوەشاندنەوەی پەیمانامەی لۆزان و سایکس بیکۆیە. بۆیە کەمترین دەرفەت دەقۆزێتەوە بۆ هارینی پرسی کورد،   
ئەمریکاو ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو ڕێگە نادەن بەرژەوەندیەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ببێتە قوربانی خەون و خەیاڵی ئەردۆغان.
لەلایەکی تر ئاستی ملکەچی احمد شەرع بۆ ئەردۆغان خەریکە لەلایەن هاوپەیمانان و وڵاتانی کەنداو نیشانەی پرسیار و گومان دەخەنە سەر توانای رێبەرێتی احمد شەرع بۆ رێکخستنەوەی سوریا.
ئەمریکا سەرەرای سەرقاڵی بە ئاریشە گەورەکانی جیهان نیگایەکی لەسەر ڕۆژئاوایە بە پەلە  هۆشداری توندی دا بە تورکیاو سوریا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئەم هەنگاوە ماناو مغزای قوڵ هەڵدەگرێت. لەبەر ئەوە
دەخالەتی ئەمجارەی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ پاراستنی هەسەدە دەچێتە چوارچێوەی خەت و خاڵکردنی سوریا.
 ناراستە وخۆکاریگەری لەسەر ئەکتیڤکردنەوەی پرۆسەی ئاشتیش  دەبێت لە تورکیا، لەوانەیە دواجار تورکیا ناچار بێت بۆ خۆپاراستن لە لێکەوتەکانی دابەشبوونی سوریاو  پڕۆژەی ئیبراهیمی لە پرسی ئاشتی وەک  دیفاکتۆ کۆمەڵێک هەنگاو بنێ.
هەسەدە پێویستە بازنەی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ دوزەکان و عەلەویەکان کەمەنەتەوەکان فراوانتر بکات،بەجۆرێک پێشەنگی دروستکردنی کۆنفیدڕاسیۆنی  کەمەنەتەوەکان بێت لەسوریا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر پڕۆژەی پیلانگێری ئەردۆغان و احمد شەرع بەرامبەر هەسەدە.
ڕۆڵی حکومەتی هەرێم لە نێوەندگیری و هێورکردنەوەی دۆخەکە هەنگاوێکی گرنگە. لەپاڵ ئەوەش هاودەنگی و پشتیوانی کوردستانیان لەناوەو دەرەوە پێویستە رێکخراوتر بکرێت لەسەر ئاستی دنیا، ڕاستە لە هێرشەکانی دوژمنان لەشەری حەلەب کاردانەوەی جەماوەری هەبوو بەڵام چاوەروان دەکرا بازنەی نارەزایەکان فراوانترو کاریگەرتربن.
 ئاماژەکان پێمان دەڵێت، سەرەڕای سەختیەکان قۆناغێکی پڕ ئومێد و هیوا بۆ ڕۆژ ئاوا بەرێوەیە.لە ئەگەر هەر گۆرانکاریەک لەڕژێمی خوێن و سێدارەی تاران دڵنیام خۆری ئازادیش لە ڕۆژهەڵات هەڵدێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە