شارستانیەتی فارس یەکێکە لە کۆنترین و قوڵترین شارستانیەتەکانی ناوچەکە ، بە درێژای مێژوو فارس توانیویەتی هەموو شەر و ئاستەنگ و ناکۆکیەکان تێبپەرێنێت ، ئەم شارستانیەتە توانیویەتی هاوتەریب بە دروستبونی دەوڵەتی ئێران بروات و تەشەنە بکات لە هەموو جومگەکانیدا ، ئەمەش بونیادێکی تۆکمە و توندی دروست کردوە لە ناو ئیدارەی دەوڵەت و سیاسەتی حوکمرانی ئێراندا .
ئێران چەندەها شەر و ئابڵوقەی قورس و کێشەی ناوخوی و دەستێوەردانی دەرەکی تێپەراندوە بە سەرکەوتوی ، تا ئێستاش توانیویەتی بە پێوە بوەستێ و خستنی کارێکی قورس و بگرە ئەستەمیش بێت .
هەمیشە ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەوروپا کێشەیان لە تێنەگەیشتن و زانین هەبووە لە سیاسەتی دەرەکی و ناوەکی ئێران ،تا ئێستاش نازانن لەگەڵ کێ گفتو گۆ بکەن تا ئەنجامێکی باشیان هەبێت پێکهاتەی حوکمرانی ئێران و ناوەندی بریاردانی سەنتەرایز نییە و کەسێک یان دامەزراوەیەک نییە بریاری کۆتایی لابێت ، ئەمە سیاسەتی چەند فاقی و سەرلێشێواندنی بەرامبەرە کە ئێران بەکاری دێنێت دژ بە نەیارەکانی .
پێکهاتەی دەسەڵاتی ئێرانی زۆر ئاڵۆزە پێکهاتوە لە پیاوانی ئاینی و سیاسی و حوکمرانی بەمشێوەی خوارەوە:
١-ڕابەری باڵا (وەلی فەقیح): باڵاترین دەسەڵاتی وڵات، سیاسەتی گشتی دادەنێت، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان دەکات، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دیاری دەکات، دیاری کردنی نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پاسەوان.
٢- سەرۆک: دووەم پلەبەرزترین بەرپرسە، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکات و دەستور جێبەجێ دەکات (جگە لەو دەسەڵاتانەی کە دراوە بە ڕێبەری مەزن). هەر چوار ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
٣- مەجلیسی شۆرای ئیسلامی (پەرلەمان): لە 290 ئەندام پێکهاتووە کە هەر چوار ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن، بەرپرسیارن لە یاسادانان و پەسەندکردنی بودجە و کابینە.
٤- ئەنجومەنی تێگەیشتنی ئیمتیاز: دەستوەردان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزەران و وەک دەزگایەکی ڕاوێژکاری سەرۆکی باڵا کاردەکات.
٥- دەسەڵاتی دادوەری: لە ڕووی پێکهاتەوە سەربەخۆیە، بەڵام سەرۆکەکەی لەلایەن ڕێبەری مەزنەوە دیاری دەکرێت و لەژێر کۆنترۆڵی ئەودایە.
٦- سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی: هێزێکی بەهێزی سەربازی، ئەمنی و ئابوورییە کە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت دەداتە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە.
٧- ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی: بەرپرسیارە لە بابەتە بەرگری و ئەمنییەکانی نیشتمانی؛ بڕیارەکانی تەنها بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا کاریگەرن.
زۆر جار لە گفتو گۆکان یەکێک لەم دەسەڵاتانە دەچێتە گفتو گۆکان بەڵام یەکێکی دیان وەڵام دەداتەوە و لەولاەوە دەسەڵاتیکی دی رەتی دەکاتەوە ودەسەڵاتیکی دییان نەرمی دەنوێنێت دەسەڵاتێکی دییان توند دەبێت ئەمەش سەری لەو لایەنانە شێواندوە کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن و نازانن ئاخۆ کام بریار کۆتایی و جێگیرە .
جگە لەم دەسەڵاتانە دەوڵەتی قوڵ لە ناو ئێران دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ کۆنترۆڵ کردن و بەرێوەبردن بەدەر لە دەسەڵاتی سیاسی ئێران ، لە ئێستادا دەبینین سەرەرای کوشتنی رابەر و ٤٨ سەرکردە وە جاری پێشو کوژرانی چەندین سەرکردەی سیاسی و سەربازی دەوڵەتی قوڵ زۆر بە ژیرانە دەتوانێت ووڵات رابگرێت و لە پاڵیشدا شەر بکات ، ئەمە نیشانەی بڵاو بونەوە و قوڵبونەوەی دەوڵەتی قوڵە لە ناو جومگە سیاسی و سەرباز و ئەمنیەکانی ئێراندا .
لە پاڵ ئەمەنانەدا گەلی ئێرانی وەک گەڵانی ناوچەکە نین سەرەرای نارازی بونیان لە سیستمی سیاسی و ئیدارەدانی وڵات بەڵام ووڵاتیان خۆشدەوێت و ئامادە نین وێرانی بکەن بە پێچەوانەوە پارێزگاری لێدەکەن ، وەک بینیمان ئەمریکا هانی دان بۆ راپەرین بەڵام ئەوان نایانەوێت ئێران وێران بێت ، وە بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئێرانی پەیوەستن بە بروای ئاینی حوکمرانی وڵات و ئەمریکا و ئیسرائیل بە دژ دەزانن و بروایان بە ئەمریکا نییە ، بۆیە زۆرینەی گەلی ئێرانی لە ئێستادا دژی ئەم شەر و پەلاماردانەن کە لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا بەرپا کراوە .
پێگەی جوگرافی ئێران کە لە چوار لاوە دەور دراوە بە زنجیرە چیای سەخت و دژوار هەمان کات لە ناوەند بە بیابانی بەرین و فراوان ئەمە جگە لەوەی شارەکانی ناو ئێران لەیەک دوورن و جیاوازی و کلتوری و نەتەوی و ئاینی ناوچەکان بە شیوەیەکن ناتوانرێت یەکدەست یەک بگرن و دەسەڵات بروخێنن .
نەبونی ئۆپۆزسێۆنی یەکگرتو و راستەقینە و بە توانا بە شێوازێکی رێکخستن و پاشخان و بنکەی نهێنی هەبێت لە ناو ئێران ، نەبونی کەسایەتی ئۆپۆزسێۆنی ناسراو و ویستراو لە ناو گەلی ئێران کە بتوانێت رابەرایەتی راپەرین و سەرکردایەتی بکات .
ئێران خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیە لە زۆرینەی پێداویستیەکانی پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەستێت و ناتوانرێت لە رێگەی ئابڵوقەوە چۆکی پێ دابدرێت ، لەبەر ئەوەی ئێران هەمیشە لە ناکۆکی ئیقلیمی و جیهانیدا بووە توانای بەرگەگرتنی شەری درێژ خایان و دوور مەودای هەیە بە پێچەوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە توانای بەرگەگرتنی شەری درێژ خایانیان نییە .
لە ئێستادا پشت بەستنە بە هاتنە ناوەوەی ئەوروپا بۆ شەر بە بیانوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەی کەنداو قورسە کە ئەوان ترسی روسیایان هەیە لە شەری ئۆکرانیا ناتوانن ئەمەش بخەنە پاڵ ئەو ترس و قورساییە .
هەموو شیکاریەکان ئەوە دەردەخەن کە خستنی دەسەڵاتی ئیسلامی و حوکمرانی ئێران نەک تەنها قورسە بگرە ئەستەمە ، ئەمە جگە لەوەی هەم دەسەڵاتی سیاسی و هەم دەوڵەتی قوڵ هەمیشە ئەوەیان لەبەر چاو بووە ئامادەی هەموو روبەروبونەو و دانوستان و ملکەچ دان و روداوێک دەکەن بەرامبەر مانەوەی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران ، بۆیە ئێران ئەمجارەش هەڵدەستێتەوە سەرپێ و ڕەنگە لە جاران ژیرتر و ووریاتر بەڵام بە شێوازێکی جیا رەنگە وەک یابان و ئەڵمانیا ئیدی لە رێگەی پێشکەوتن و پیشەسازی و نەوت و غازەوە پێگەیەکی بەهێز بۆ خۆی دروست بکاتە وە لە ناوچەکە و لە جیهان .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی