کاتێک شەڕی دوو لایەن دەبێتە دەسکەوت بۆ لایەنی تر !

3 کاتژمێر پێش ئێستا

محمد خۆشناو

نکۆڵی ناکرێت  کە لە جەنگدا ، هەردوو لایەنی شەڕکەر زەرە و زیان بەپێی زاڵبوونی بەهێزی  تەکنۆلۆژیای جەنگی بەسەر یەکتریدا دەگەیەنن ، ئەوەی زیاتر لە شەڕدا زەرەر دەکات خەڵکە ساکار و بێدەرەتانەکانن ، کاتێک بێتاوانیی لە لایەن وڵات  یان ملیشیای دڵڕەش و بێهود و گەوجەی نامەرد وەک ئەو ملیشیایانەی عێڕاق بۆسەر هەرێمی کوردستان  دادپۆشرێت ، دۆخەکە بۆ یاریەکی ژەهراوی دەگۆڕێت ، ئەوەی زیانیش دەکات ئەو بێتاوانانەن کە ( لاحول لە ولا قوة  ) ، ئێستا ئێمە لە هەرێمی کوردستان پڕوشکی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرئیل - ئێران-مان بەر کەوتووە کە  شەڕێکی « هاوردە » کراوە کە ناوچەکەی داگیرساندووە و ئێمەش لەناو جەرگەیداین ، هەمیشەش ناحەزانمان وەک ئەو گەڵا وشکە سەیریانکردووین کە فیلەکان بەسەریان دەکەونن و پانیان دەکەنەوە ، ئەگەر لەو شەڕەدا وڵاتانی ناوچەکە کەوتبنە نێوان دوو شەویلاگ ، ئەوە ئێمەی کورد کەوتینەتە نێوان چەند شەویلاگێکی دڕندە و ، لە و شەڕە گەورەیەدا  لە حالاتێکی بێدەسەڵات و لە دۆخێکی ناخۆشداین ، لەنێوان هەڕەشە و تۆقاندن ، کە هەموو کات پڕۆژەیەکی بەئامانج گیراوین ، لەسەر  نێوچاوانی نەتەوەکەمان نووسراوە ، کە دەبێت ئێوە هەر لەسەر لێواری مەترسی و لەناوچووندا  بمێننەوە ، مەترسی و ڕاڕایی دەستی بەسەرداگرتووین و  ، مەترسیەکان هەڕەشەمان لێدەکەن ، گوێ لە دوعای ئەوانە دەگرین کە لە نارحەتیدان ،  کە لە قووڵایی ماڵەکانی خۆیاندا حەشارداوە و ، دەستیان دەکەنەوە بۆ پاڕانەوە : خودایە گللەیی لە لاوازی و بێیمکانیاتی و زەلیلبوونمان لەبەردەم ئەوای تردا بۆ تۆ دەکەین ، خودایە ئەوجارە لەو شەڕدا ئەو نەتەوە خێرلەخۆنەدیوە بپارێزی  ، جا لەبەرچی ئەو نزایە قبوڵ نەبێت !! ئەوەتا ئەزموونی تاقیکردنەوەکان و جەنگ و کارەساتەکان کە کۆمەڵگاکان پێدا دەڕۆن ، دەشێت بگۆڕێن بۆ دەسکەوت بۆ لایەنێکی تر و ئەگەر کورد بە حەکیمانە و عەقلانی  مامڵە لەگەڵ ئەو دۆخەی شەڕی ئێستای ئەماریکا و ئیسرائیل- ئێران بکات ، حەتمەن  ئەو شەڕە لە بەرە جیاجیاکانی شەڕکە  لەبەرژەوەندی دادبێت ، عەرەب گوزارشتێکی کاریگەریان لەسەر ئەو مەسەلەیە هەیە ، کە ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە کە لەمیانی ئەزموون و ئەو کارەساتانەی کە بەسەر کۆمەڵگەی عەرەبی و قەبیلەکانیان هاتووە و ، بۆتە پەندێکی بەربڵاو کە دەڵێت : ( مصائب قوم عند قوم فوائد ) ، بزەبت ئەمە لە شەڕی ئێران جێبەجێدەبێت ، بەجۆرێک کە موسیبەتەکان قەتیس نەبووە هەر لە سنووری جوگرافیای ێێران ، بەڵکە پەلیهاویشتوور ، کە نەک هەر لە بەرژەوەندی کوردایە ، بەڵکو دەنگدانەوەی لە بازاڕی دارو و ووزە و زەمبیلەکانی خۆراکی جیهانی هەیە ، پڕنسیبی ( مصائب قوم عند قوم فوائد )  هەروەها  ئێستا ڕوسیا قازانجێکی زۆری بەهۆی شەڕی ئێران دەدورێتەوە ، ئێستا نەفتی خامی « ئۆڕاڵ » بەنرخێک دەفرۆشێت کە هاوتەریبە لەگەڵ خامی برنت ، کە دەتوانێت تەجاوزی کاریگەری سزاکانی ڕۆژئاوا و تێچوونی شەڕی ئۆکراینا بە ڕێژەیەکی زۆر بکات ، هەروەها چین-یش لەو شەڕدا قازانجی کردووە ، کە چەک دەفرۆشێتە ئێران و لە بری ئەو چەکە نەفت بەرانبە « یوان » چینی وەردەگرێت  ،  گەورە شاعێری عەرەب موتەنەبی دەڵێت ؛ باڵندە لەکاتی ژانی سەربڕینیدا ساما دەکات !!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی