ناسیونالیزمی ئێرانی: هەتا خەست بێت درۆ ترە ئەم ڕۆژانە قسەکردن لەسەر ناسیونالیزمی ئێران زۆر بڵاوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز

ناسیونالیزم وەها دادەنرێت کە بەدیلی کۆماری ئیسلامی بێت. ناسیونالیزم لە سەر سۆز کار دەکات. بۆیە هەوادارانی ناسیونالیزم هەمیشە بۆ ئەوەی تۆخێتی ناسیونالیزمی خۆیان دەرخەن زۆر بە خەستی و توندی باس لە خۆشەویستی و تاقانەیی و سیمبولەکانی وڵات دەکەن. لە هەمانکاتدا دەبینین کە بۆمبارانەکان سیمبولە ناسیونالیزمییەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە. چونکە ئێران وەک ژاپۆن دەبێت ڕۆحی خۆ بەباڵازانی تیایدا بکوژرێت، هەتا ببێتە وڵاتێکی ئاسایی قەتیس بە سنوری خۆی. ئەمە لە ئەسفەهان بە زۆر دەبینین. بەڵام لە پەیوەست بەئەمەوە چیرۆکی توندڕەویی و خۆشەویستی لە پەیوەست بە ناسیونالیزمەوە جێگای سەرنجە.

لایەنگرانی کوڕەکەی شا، زۆر توندڕەون. لە لەندەن ئەوانەی لە کۆنگرەی ئازادی ئێران بوون، ناچارکران لە دەرگای پشتەوە بێنە دەرەوە کاتێک لایەنگرانی کوڕەکەی شا هێرشیان کردە سەریان. لە مێژوی ئێران چیرۆی توندڕەویی و درۆ لە دوو کەیسدا زۆر بە زەقی دەردەکەوێت. یەکەمیان چیرۆ هاشمییە کە هێرشی کرد ەسەر عەلی خامنەئی، کە پێشنوێژیان بوو. بەڵام چیرۆکی عەلی ڕەزا ئەکبەریی جێگای سەرنجە. عەلی ڕەزا کەسێکی زۆر نزیکی کەسانی باڵای ناو ڕژێمی ئێرانی بوو. زۆر نزیک بوو لە شەمخانی و کەسانی وەک ئەوەوە. عەلی ڕەزا هەڵگری پاسپۆرتی بەریتانیش بوو. کاتێک ڕۆژێک باڵوێزی بەریتانی لە گەڵیدا دادەنیشێت، هەست دەکات مەیلی هەیە کە هاوکاریی بکات، بۆیە لە گەڵ ئێم ئای سکسدا پەیوەندی بۆ دروست دەکات، پاش چەند ساڵێکی کەم دەیکەن بە سەرچاوە. عەلی ڕەزا خۆی بە کەسێکی زۆر توندڕەو باوەڕدار بە خومەینیزم دادەنا. بەڵام ئەو بوو کە بنکەی فیردۆی لە نزیک ئەسفەهان ئاشکرا کرد کە هیچ سەرچاوەیەکی تر ڕێگای پێنەبرد. کاتێک ئۆباما لە ڤییەنا باس لە بنکەی فیردۆ دەکات، ئێرانییەکان نکوڵی لێدەکەن بەڵام کەسانەکی زۆر دەگرن.

بەڵام لە ٢٠١٩ دەزگای سیخوڕی ڕوسی بە ئێرانییەکان دەڵێت کە ئەوەی زانیارییەکانی دزە پێکردوە ئەکبەرییە. ئەو کاتە ئەکبەری لە لەندەن دەبێت، شەمخانی پەیوەندی پێوەدەکات و دەڵێت وڵات کێشەیەکی هەیە تەنها بە تۆ چارەسەر دەکرێت دەبێت زوو بگەڕێیتەوە. کە دەگەڕێتەوە دەیگرن و لە ساڵی ٢٠٢٣ لە قەنارەی دەدەن. ڕێگە دەدەن بە کەسوکارەکەی لە گۆڕستانی تاران بینێژن، هەتا بزانن کێ دێت بۆ سەردانی گۆڕەکەی بەڵام لە ڕۆژی ناشتنەکیەدا کەس نایەت. سیستەم و وڵات لە سەر بنەمای خۆشەویستی بونیاد نانرێت. ئەوەی پێویستە عەقلانیەتە، کە ئەمڕۆ لە ئێراندا بونی کزە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە