بۆئەوەی لەهەر بابەتێک یان دیاردەیەک تێبگەیت ئیتر ئەو بابەتە پەیوەندی بە دەوڵەتەوە هەبێت یان ژیانی کەسێکەوە یان حزب و ئاین بێت، دەبێت لێی وردبیتەوە و بەخوێندنەوەیەکی
زانستی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت، لەم ساڵانەدا دیارەیەکی نوێ لە سیاسەتدا و لەئاستی
جیهاندا سەریهەڵداوە زۆر جار بە ترامپیزم ناو دەبرێت واتە شێوازێکە لەجووڵەی سیاسی
وسەر کردایەتیکردن لە کەسایەتی ترامپ دا بەڵام بۆتە پارادایمێکی نوێی جیهانی ئەم شێوازە
لە ڕەفتاری سیاسی ترامپ لە ترامپ ناسیدا دەتوانین لە چەند تایبەتمەندییەکدا ئاماژەی
پێبدەین لەوانە
( ٠١ پۆپۆلیستی ٠٢ سادەکردنەوەی
بابەتە ئاڵۆزەکان و سادەکردنەوەیان تا
ئاستێکی گشتی بۆناو خەڵک .٠٣ بەکار هێنانی شێوازو زمانی کۆمیدی و هەستیار ٠٤ بەکار
هێنانی میدیای خێرا. ٠٥ کۆنترۆڵکردنی ئەجێندای
سیاسی )
ئەگەر چی دەکرێت تایبەتمەندی زیاتری هەبێت کە لە سادەکردنەوەی بابەتە ئاڵۆزەکانەوە سەرچاوە
بگرێت ترامپ لەسەر هەرکایەو ڕووداوێک بۆ ئەوەی بەئاسانی و بەخێرایی بگاتە خەڵک و
کاریگەری خێرا دروستبکات دێت لەڕستەیەکی کۆمیدی کورتدا بەتایبەتی لەپەیوەندیە نێو
دەوڵەتیەکاندا پەیامی خۆی دەگەیەنێت لێرەدا
میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەدانانی خيرای وتە و ڤیدیۆکانی سەرۆک ترامپ کاریگەری
لەسەر هەستی خەڵک و بڕیارەکان دروست دەکەن بێگەڕانەوە بۆداتاو زانیاری و ژمارە کان بۆیە دەبینین دژبەیەکی لە
لێدوانە کانی ترامپ دا لەسیاسەتدا جێگای خۆی کردوەتەوە بەجۆرێک هەم دەتوانێ ستراتیج
جێ بەجێکات هەم تاکتیکی نوێی سەر کردایەتیکردن نیشاندات چونکە ئەم جۆرە لێدوانانەی
ترامپ بەر دەوام میدیاو ڕکابەرەکانی ماندو دەکات تا ئەو ئاستەی توانای وەڵام دا نەوەی
دروستیان نامێنێ لەبەرامبەر لێدوانەکانی ترامپ ، لەهەمان کاتدا بەم سادەیی
و کۆمیدی قسەکردنە لایەنگرانی ترامپ دڵخۆش دەکات بەتایبەتی لەسەر ئاستی گەنجان بۆیە بۆتێگەیشتن لە لێدوان و ڕەفتارەکانی ترامپ
نابێ بەودەربڕینە سادەییانەی ترامپ بکەوینە هەڵەوەرگرتنەوە بەڵک و دەبێت قووڵتر و
مانادارتر پشتەوەی لێدوانەکانی بخوێنینەوە چونکە ترامپیزم دیارەیەکی نوێی سەرکردایەتی
کردنە .
لێرەدا پرسیار
ێک دێتەپێشەوە، ئایا ئەم دیاردەو هەڵسوکەوتەی ترامپ و ترامپیزم ئەمریکا دەگەیەنێتە
کوێ ؟ ئایا هەیمەنەی ئەمریکا لەئاستی جیهان
بەهێز دە کات یان لاوازی دەکات؟ ئایا متمانەو ناوبانگی ئەمریکا وەک نموونەیەکی باڵای
دیموکراتی و ئەخلاقی لەجیهاندا پراکتیکە دەکات؟ هێشتا زوە وەڵامەکان وەربگرین بۆ وەڵامی ئەم
پرسیارانە دەبێت چاوە ڕێکەین بزانین دوای کۆتایهاتنی جەنگە کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
و جەنگی ڕوسیا و ئۆکراینا کێ سەر دەکەوێت و براوە دەبێت ، ئالەو کاتەدا دەتوانین بڕیار لەبارەی دیار دەی ترامپیزم بدەین بزانین سەر کەوتنی بۆ ئەمریکا
بەدەسهێناوە یان شکست هەر لەو کاتەدا پێناسەی ئەمریکای نوێمان دەستدەکەوێت .
بزانین ئەمریکا سەر چاوەی ئازادی و دیموکراتی دەبێت ، لەڕۆژهەڵاستی ناوەڕاستی نوێدا
یاخود وێرانەیی و ئیستبدادی و تۆتالیتاریزمی نوێ بەر هەم د ە هێنێت ، ئەوکات ترامپ وەک خۆی دەناسین .
سود لەم سەر
چاوانە وەرگیراوە :.
:. الترامپیە عقیدە موهجەللسیاسە الخارجیە الامریکیە .. علی
عبدولرحمان یوسف.
:.الحرب فی عصر
ترامپ ..
کریم الماجری .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی