دەستەواژەی "موسڵمانی پڕۆ ئەمریکا" (Pro-American Muslim) ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن و لە هەمان کاتدا پشتگیری لە سیستمە سیاسی و بەها کولتوورییەکان و سیاسەتە دەرەکییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن.
دەکرێت ئەم بابەتە لەچەند ڕوویەکەوە سەیربکرێت، لەوانە
ڕەهەندی سیاسی و ستراتیژی
ئەم جۆرە کەسانە(پڕۆ ئەمریکی) پێیان وایە کە بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی یان وڵاتەکانیان، یان گروپەکەیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریکادا یەکدەگرێتەوەو بەشێوەیەک پێیان وایە دەکرێت بەهاکانی ئیسلام لەگەڵ سیستمی دیموکراسیی ڕۆژئاوایی بگونجێنرێن.
موسڵمانی پڕۆ ئەمریکی زۆرجار لەگەڵ ئەمریکا هاوڕان بۆ دژایەتی و بەرپاکردنی جەنگ لەدژی گروپە توندڕەوەکانی وەک دlعش یان قاعیدە....
بەزۆر ئەم موسڵمانانا ئەوانەن کەلەناوخۆی ئەمریکا دەژین و خۆیان بە بەشێک لە "خەونی ئەمریکی" دەزانن و پێیان وایە ئەمریکا ژینگەیەکی گونجاوە بۆ پیادەکردنی ئایینەکەیان بەهۆی بوونی "ئازادیی ئایینیەی لە دەستووری ئەو وڵاتەدا دەستەبەر کراوە.
ژمارەیەکی برچاوی ئەم کەساانە لە ناوسوپاو دامەزراوە حکومییەکان و ناوەندە زانستییەکانی ئەمریکادا کاردەکەن.
دەتوانین بڵێین گروپێک یان ڕێکخراوێکی فەرمی نییە کە ناوی خۆی نابێت " موسڵمانانی پڕۆ ئەمریکا"، بەڵکو ئەمە زیاتر وەک وەسفێکی سیاسی یان ناونیشانێکی فیکری بەکاردێت. لەگەڵ ئەوەشدا، چەند ڕەوت و دەزگایەک هەن کە کار بۆ نزیککردنەوەی بەهاکانی ئیسلام و سیاسەتەکانی ئەمریکا دەکەن،
وەک ئەوانەی تێڕوانینێکی ئیسلامی لیبراڵیان هەیە بۆ نموونە، کەسایەتییەکی وەک زەینەب ئەلعەلوانی یان دامەزراوەی وەک Free Muslims Coalition کە دوای ڕووداوەکانی ١١ی سێپتێمبەر دروستبوو. ئەم گروپانە ئامانجیان ئەوەیە نیشانی بدەن کە ئیسلام و دیموکراسیی ئەمریکی تەواوکەری یەکترن....
ئیسلامی میانڕەو (Moderate Islam)
ئەمە زاراوەیەکی سیاسییە کە زیاتر لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بۆش و باراک ئۆباما برەوی پێدرا. ئەو ڕەوتانەی کە دژی توندڕەوین و بڕوایان بە "دەوڵەتی مەدەنی" هەیە، زۆرجار لەلایەن ئەمریکاوە وەک هاوبەش دەبینرێن. ئەم ڕەوتانە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا هەن و پێیان وایە پاراستنی ئاسایشی جیهانی و گەشەی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام لە ڕێگەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ واشنتۆنەوە دەبێت...
لەوانە
MPAC (Consul for Muslim Public Affairs): کە کار بۆ ئەوە دەکات دەنگی موسڵمانان لە ناو بڕیاری سیاسی ئەمریکادا هەبێت و وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی
ئەمریکی دەربکەون.
هەروەها
American Islamic Forum for Democracy (AIFD):
کە لەلایەن زوهدی جاسمـەوە سەرکردایەتی دەکرێت. ئەم گروپە زۆر بە ڕاشکاوی پشتگیری لە بەها لیبراڵەکانی ئەمریکا دەکەن و داوای جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت دەکەن......
سۆفی و سەلەفی
لە دوای ساڵی ٢٠٠١و یانزەی سێپتەمبەرەوە، هەندێک لە ناوەندە سیاسیی و ئەمنییەکانی ئەمریکا گرنگییەکی زۆریان بە ڕەوتە سەلەفی سۆفییەکان دەدەن، وەپێیان وایە ئەم ڕەوتانە بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە سیاسەت و جەختکردنەوەیان لەسەر لێبوردەیی، دەکرێت ببنە بەربەست لەبەردەم ئیسلامی سیاسی و توندڕەوییەکان.
بۆیە هەندێک جار ئەم ڕەوتانە بە "پڕۆ ڕۆژئاوا" یان "پڕۆ ئەمریکا" لەقەڵەم دەدرێن...
ڕەخنەو تۆمەت
زۆرێک لەو کەسانەی بە "پڕۆ ئەمریکا" دەناسرێن، لە ناو جیهانی ئیسلامی و بەتایبەت ڕەوتە ئیسلامییەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند دەبنەوەو تۆمەتباریان دەکەن بەوەی کە "ئیسلامێکی ئەمریکی"دروست دەکەن کە تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەکات و دەستبەرداری پرسە سەرەکییەکانی وەک پرسی فەلەستین بوون.....
لەکۆتایدا
موسڵمانی پڕۆ ئەمریکا تەنها یەک گروپی دیاریکراو نین، بەڵکو گروپهایەکی فراوانن؛ لە هاوڵاتییەکی ئاساییەوە تا کەسایەتی و بانگخوازو سەنتەری فکرییەوە لەناوخۆی ئەمریکاو جیهانی ئیسلامییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە سیاسەتمەدار و بیرمەندەکان کە پێیان وایە هاوکاری و نزیکی لەگەڵ ئەمریکا سوودی بۆ موسڵمانان هەیە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی