دەربارەی پرسی سەرۆک کۆمار لای شیعە تێڕوانینێكی
چەسپاوە هەیە ، پێیان وایە هاوكێشەی دابەشبوونی پۆستە باڵاكانی عیراق بەم شێوەی خوارەوە بێت:-
1- حوكمڕانی عێراق لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم ،
تا ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن لەژێر دەستەڵات و بیری شۆڤێنیانەی عەرەبی سونەدابوو .
لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە دەسەڵاتدارانی
عەرەبی سونە، بە ئاگرو ئاسن كوردو شیعەیان سەركوت و جینۆساید کردووە.
2-دوای ڕووخانی سەدام و هاتنە پێشەوەی هاوكێشەیەكی
سیاسی نوێ لەعێراقدا ،بۆ پاراستنی هاوسەنگی نێوان پێكهاتە سەرەكیەكان ،پۆستە باڵاكانی
عێراق بەو شێوەی خوارەوە دابەشكران:-
3-سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كورد.
4-سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبی شیعە.
5-سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( پەرلەمان
) بۆ عەرەبی سونە لە عێراق.
6-لە نێو پێكهاتەی كوردیش دا سەرۆك كۆماری عێراق
بۆیەكێتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پارتی.
ئەم پرۆسەیە لەدوو خولی سەرۆكایەتی كۆچكردوو
جەنابی مام جەلال و خولێكی سەرۆكایەتی دكتۆر فواد معسوم دا ، بێ كێشە جێگای خۆی گرت ، بەڵام لە خولی چوارەمی هەڵبژاردن
بۆ سەرۆك كۆمار كە دكتۆر بەرهەم پاڵێوراوی یەكێتی بوو پارتی هەوڵیدا پۆستی سەرۆككۆمار
بۆ خۆی ببات ،
ئەوكاتەش پاڵێوراوەكەیان دكتۆر فواد حسێن بوو شكستی هێنا ، لەو سەردەمەدا پارتی
لەهەرێمی كوردستان چنگیان لە دەسەڵاتە باڵاكانی هەرێم گیركرد بوو ،لە هەمان كاتیشدا
بەهۆی كێشە ناوخۆیەكان یەكێتیان بە لاواز دەبینی و پێیان وابوو دەبێ بۆ نوێنەرایەتی
كورد لە بەغداش دەست لە قوڕگی یەكێتی گیر بكەن ، پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ خۆیان ببەن .
5-پێدەچێت پارتی بۆ دوو مەبەست پێویستیان بە پێگەی
سەرۆك كۆمار هەبێت:-
أ-سەرۆك كۆمار بە پێگەیەكی گرنگ بزانن ، لێوە
پەیوەندیەكانی دەستەڵاتی بارزانی و پارتی بە جیهانەوە ببەستنەوەو پێگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی
خۆیانی پێ زیاتر بچەسپێنن.
ب- پارتی هەمیشە پێگەی مەرجەع بوونیان بۆ بارزانی باوك لایان گرنگ و مەبەستە ، بۆیە كەسایەتیەكی
سیاسی نزیک لە بارزانی باوک ئەگەر سەرۆک بێت هەوڵدەدات لە پێگەی سەرۆك
كۆمار وەبەرهێنانی معنەوی گرنگ بکات بۆ ئەوەی بارزانی باوک وەک مەڕجەعی باڵای عێراق
دەربکەوێت.
6-تێبینی دەكرێت شیعەكان لە دابەشكردنی پۆستە باڵاكانی
عێراق دا وورد بیریان كردبێتەوە ،
تا بەردەوامی پێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق وەكوو پێگەی یەكەم و گرنگ بپارێزن بۆ نموونە :-
أ-شیعەكان بڕوایان وایە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی
شیعە لە عێراقدا، دەبێ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی
وەزیران لای ئەوان بێت ،بۆ ئەوەی ئەو پێگەیەش بە بەهێزی بهێڵنەوە ،ستراتیجیان بۆ بەڕێوەبردنی
عێراق لە پۆستە باڵاكاندا بەو شێوەی خوارەوە دەبێت :-
1-تا بۆیان بكرێت ڕێگە نادەن پۆستی سەرۆك كۆماری
عێراق بگەڕێتەوە بۆ بن دەستی عەرەبی سونە تا لەو پێگەیەوە هەیبەت و دەسەڵات بۆ سونە
بگێڕنەوە .
2-شیعەكان تێبینی دەكەن ،
أسەرۆك كۆماری وڵاتانی عەرەبی هەموویان سونە
مەزهەبن ،ئەگەر سەرۆك كۆماری عێراقیش بگەڕێتەوە ژێر دەستی عەرەبی سونە ، گرنگی دان
و پەیوەندی سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامی بۆ پێگەی سەرۆك كۆماری عێراق
، پێگەی سونە دەخاتەوە پێگەی پێكهاتەی یەكەم لەعێراق دا و بەهێزیان دەكاتەوە ئەوەش
بەمەترسی لەسەر ئایندەی شیعە دەزانن .
ب-بڕوایان وایە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
و لاواز دەبێ و پێكهاتەی شیعەش دەخاتەوە پێگەی دووەم لە عێراقدا ،هێزو توانای سیاسیشیان لاوازدەبێت.
ج-شیعەكان هەتا ئێستا تێڕوانینیان وایە دەبێ سەرۆك كۆمار لای كورد بمێنێتەوەو لە نێوان یەكێتی و پارتی دابۆ یەكێتی
بێت .
شیعەكان بڕوایان وایە یەكێتی لە بەڕێوەبردنی
عێراقدا ، هێزێكی مولایمە و لەبەر بەرژەووندی
كوردو عێراق گرنگی بە ئارامی لەبەڕێوەبردنی
عێراق دەدات ، ئەم بۆ چوونەی شیعەش لە بیركردنەوەو سیاسەتی حەكیمانەی كۆچكردوو مام
جەلال و دكتۆر فواد معسوم و دكتۆر بەرهەم ساڵح لە چوارخولەكەی سەرۆكایەتی عێراق سەرچاوەی
گرتووە ، لەو ڕوانگەیەوەیە هەوڵەكانی پارتی بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆك كۆمار ئەوە سێ
خولە شكست دەهێنێت و هیواكانیان دەبن بە بڵقی
سەر ئاو ، لە ستراتیجی قوڵی شیعەدا ، هەوڵەكانی
ئەم جارەی مالكیش لە ڕێگای دۆستایەتی بارزانی بۆ گەیشتنەوەی بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
بە مەترسی دەبینن لەسەر ئایندەی شیعە ،پێدەچێت چارەنووسی سیاسی مالیكیش بەرەو پوكانەوەی یەكجاری ببات.
پوختەی كەلام ، هەتا هاوكێشەی سیاسی عێراق لای
شیعە بێت ،گەڕانەوەی پێگەی سەرۆك كۆمار بۆ عەرەبی سونە هێڵی سورەو پارتیش هەمیشە لە
هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە سەرۆك كۆمار روبەرووی ئەنجامی نەخوازراو دەبێتەوە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی