* ئێران و ئەمریکا کردنەوەی گەرووی هورمزیان ڕاگەیاند.کردنەوەکەشی گرێدراوی ئەو ڕێککەوتن و ئاگربەستەیە کە بۆ ماوەی دە ڕۆژ لەنێوان لوبنان و ئیسرائیلدا بەسەرپەرشتی ئەمریکا ڕاگەیەنرا.
* ترەمپ، لەلایەن ئێرانییەکانەوە ناچارکرابوو کە ئاسایشی گەرووەکە بە ئاسایشی لوبنان بگۆڕێتەوە؛ ئەوە هەڵبژاردەی ئەو نەبوو. ناچار بوو ئەمە قبوڵ بکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی داهاتوودا نەدۆڕێت و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ململانێ و زیادبوونی زیانەکاندا ڕێگری لە ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەگەری دژی ئەو بکات.
* .ئێران لەوێنە گشتی و ئاشکراکەدا، ئاگربەستی لوبنان بە سەرکەوتنی خۆی وێنا دەکات چونکەپێشتر مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا وابەستەی شەڕی لوبنان کردبوو . بەڵام لە بنەڕەتدا ڕەنگە خوێندنەوەی جیاواز هەڵبگرێت ؛
* ئەمریکا سەرپەرشتی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی کرد.بەڵام لە بنەڕەتدا شەڕەکە شەڕی لایەنی لوبنانی نەبووە و بەڵکو حیزبوڵایە لەبەرامبەر ئیسرائیل وەستاوە و شەڕ دەکات، کەواتە ئیسرائیل زۆر بەئاسانی دەتوانێت ، شەڕ هەڵگیرسێنێتەوە،چونکە ئیسرائیل بەمەرجی چەککردنی حیزبوڵا بەئاگربەست ڕازیبووە و ئەوەش ئەگەری قورسە .
* ئەمریکا،لەو هەوڵە تاکتیکیەدا توانیوێتی لایەنی ئیسرائیلی ڕازی بکات، کە ئاگربەستێک بێتەکایەوە، هەتا بتوانێت ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران و دەرفەتی پێبدات بەلایەنی زۆرینەی مەرجە بنەڕەتییەکانی وەک دەرهێنانی یۆرانیومە پیتاندریۆمەکە لەدەستی ئێران و وەستانی پرۆژەئەتۆمییەکە بۆ نزیک ٢٠ ساڵ .
* ئاگربەستی لوبنان بۆماوەی دە ڕۆژ لای هەندێک کەس بە سەپاندنی ئیرادەی ئێران بەسەر ئەمریکادا دەبینن، بەڵام ئەگەرێک هەست پێدەکرێت لەو بڕگە شاراوانەی لە پشت ئەم ڕێککەوتنەوەن، ڕەنگە داهاتووی لوبنان بەرەو شەڕێکی ناخۆیی ببات ! دیمەنەکە ئاڵۆزە و پرۆسەیەک لە ئاژاوە خستنە نێو ماڵی لوبنانییەکان هەست پێدەکرێت .
*.کۆبوونەوەکە کە لەواشنـتۆن لەنێوان نێردراوانی لوبنان و ئیسرائیلدا کرا بەئامادەیی ئەمریکا بووە هۆی دەرکردنی بەیاننامەیەکی سێ قۆڵی (ئەمریکی – ئیسرائیلی – لوبنانی)، کە تێیدا واشنتۆن جەختی کردەوە کە ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی جیاواز و ڕاستەوخۆ دەبێت بە سەرپەرشتی ئەمریکا.
*.لەوڕێککەوتنەدا باس لە "مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر حزب" کراوەتەوە... سەیرەکە ئەوەیە لە بەرامبەردا هیچ ئاماژەیەک بە مافی لوبنانییەکان نەکراوە بۆ بەرگریکردن لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل کە ناوی "بەرگری لە خۆ" بەکاردێنێت بۆ پاساودانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەرهەق بە مەدەنییەکان کردوویەتی!
*. بەشێوەیەکی سادە، ئەوەی ترامپ و ئیسرائیل بەشێوەیەکی شاراوەیی دەیکەن، ئەوەیە کە دەیانەوێت حکومەتی لوبنان توشی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەژێر دروشمی "داماڵینی چەک"لەگەڵ حیزبوڵا بکرێت ئەو ئەنجامەشی کە دەیانەوێت پێی بگەن ئەوەیە کە لوبنانییەکان بە وەکالەت شەڕی یەکدی بکەن. بەمەش لایەنی بەرامبەر ئەو شتەی بەدەست دەهێنێت کە بە تانک بۆی نەکرا!
*.ئیسرائیل لەناوچەی " بنت جبیل " چەندین ڕۆژە بە هەموو هێزی خۆی و بە هێزی بژاردەی وەک (لیوای جۆلان، جەفعانی و فیرقەی ٩٨) هەوڵ دەدات دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرێت، بەڵام شکستیان خوارد و تەنها لە یەک هەفتەدا باس لە کوژران و برینداربوونی ١٥٣ سەربازی ئیسرائیلی دەکرێت ، بۆیە ئیسرائیل توشی بەرگرییەکی سەخت بووەوە و جۆرێک لەناچاری لەپاڵ ئەو پلانەدا هەیە بۆ ڕازی بوون بەئاگربەست !
*.لە لایەکی ترەوە، دیدگایەکی جیاواز هەیە ، ئەویش ئەوەیە کە ئاگربەست بەم مەرجانە، جۆرێکە لە شکستی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران! ئەمە قسەی میدیا عیبرییەکانە، وەک ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" کە دەڵێت ترامپ بەم بڕیارە "پارێزبەندیی ئێران" لە ناوچەکەدا دەچەسپێنێت و ئەم هەنگاوە "خۆبەدەستەوەدانە" بۆ ئێران، چونکە ترامپ کەوتە دوای ئەو مەرجەی تاران داینابوو کە دەیوت: "وتووێژ دەخوازن بەڵام سەرەتا شەڕی لوبنان ڕاگرن".
* لەکۆتاییدا ڕاگرتنی شەڕ سەرکەوتنێکە بۆ مەرجەکانی ئێران لە مفاوەزاتدا لەوێنە گشتی و ئاشکراکەدا ، بەڵام لە هەمان کاتدا دیارە زایۆنیستەکان بابەتەکەیان قۆستووەتەوە بۆ تێپەڕاندنی گرێبەستێک کە فیتنە و شەڕی ناوخۆی بۆ لوبنان پێیە و دەکرێت لەداهاتوودا زۆر شتی ئاڵۆز ڕووبدات .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی