ساڵ و نيوێك بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستاندا تێپەڕيوە، کەچی هێشتا کابينەی دەسەڵات پێکنەهاتووە!
بەسەر چوونی ماوەی ياسايی و درەنگ کەوتنی پێکهێنانی
کابينە جگە لە بێباکی دەسەڵاتداران بەرامبەر
چارەنووس و ئايندەی گەل هيچی تر ناگەيەنێ.
پاساوی پێکنەهێنان و ئۆباڵ بەخشينەوە ئەستۆی ئەوانە
پاك ناکاتەوە کە بەم شێوەيە لە پێناوی بەرژەوەنديی تايبەت ياری بە چارەنووسی ئەم گەلە
چارە ڕەشە دەکەن. هۆکاری پێکنەهێنان تەنيا
ئەوەيە کە نە ئەنجامی هەڵبژاردن و نە هەلومەرجە ناوخۆييەکان لەبەر چاو دەگيرێن!
باشە بۆچی ئەو دوو راستيیە رەچاو ناکرێن؟
پارتی دەڵێ: من هێزی يەکەمم و ژمارەی کورسيەکانم
زياترن.
يەکێتی دەڵێ: ئەگەر بێی من دەتوانی کابينە پێکبێنی
ئەوە ئەرز و ئەوەش گەز.
لە ڕاستيدا ئەو دوو رستانە هەردووکيان ڕاستن، بەڵام
هيچيان لەبەرژەوەنديی گشتی نين، چونکە بەرژەوەندیی گشتی بە سازان و رێککەوتن دەستەبەر
دەبێ، نەك عينادی و ململانێی بێ ئەنجام.
تو بلێی پارتی ئەوەندە بێئاگا بێ، نەزانێ کە لەم
قۆناغەدا باسەکە بە ژماەری کورسیان نابڕێتەوە، تەنانەت ئەگەر گەياندیيە پەنجا و
دووش؟
نا، بێگومان دەزانێ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە لايەك
لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بڕوای بە هاوبەشی نييە، لە لايکی ديکەش پێم وايە هيوای لەسەر
هەندێ گۆڕانکاری و ئەگەری نەزۆک هەڵچنيوە بۆيە پەلە ناکات و چاوەڕوانی هەڵبژاردوە،
بەڵام
دەبێ لە بيری نەکەين کە هەرێمی کوردستان سەربەخۆ نييە، بۆيە بە فيڕۆدانی کات و دەرفەت لەدەستدان
کاريگەری گەورەی لەسەر ئايندەی قەوارەکەی دەبێ.
لە هەمان کاتدا دوژمن و نەيارانی هەرێمی
کوردستان نەک هەر چاوەروانی دەرفەتن، بگرە پلانی دروستکردنی دەرفەتی لە ناوبردنيشيان هەيە .
ئێستا هەرێمی کوردستان بە ناو قەيرانێکی گەورەدا
تێدەپەڕێ، کەچی مخابن لايەنە سياسيەکان لە جياتی دۆزينەوەی رێگە چارە خەريکی پيلانگێڕان و قوڵکردنەوەی قەيرانەکەن!
تو بڵێی رێگە چارەيەک نەبێ؟
بێگومان چەندين رێگە هەن، بەڵام ديارە تا پارتی بەو ميتۆدە سياسيە بجولێتەوە نەک هەر
يەکێتی، بەڵکو هيچ لايەنێکی تری سياسيش ناتوانن لەگەڵيدا هەلبکەن و خۆشی بە تەنيا
تۆز ناکات.
کەواتە ئێمە ئێستا پێويستمان بە دەستپێشخەری بێ
مەرج هەيە، دەنا ئەگەر بەم شێوەيە بڕوا هەلوەشانەوە
و دابەش بوون بە دوور نازانرێ!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی