هێشتا کاتمان ماوە ئەگەر بە ڕوونی تابلۆکە ببینین !!!

3 کاتژمێر پێش ئێستا

فارس نەورۆڵی


ئەوە شیعەکانی عێراق سەرۆک وەزیرانی خۆیان دیاری کرد ، وەکو تێبینی دەکرێت خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئێران وئیسرائیل لەلێواری گۆڕانکاریدایە، دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان لە چاوەڕوانی ئەگەری ئەو گۆڕانکاریەدان،  کەچی  سەر کردایە تی ئەحزاب   لە هەرێمی کوردستان   هێزی بیرکردنەوەیان توانای تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەق بەستوەیان نیە و هەمووشت بەگیرو گرفت دەکەن، نە دەتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە و حکومەت پێکبهێنن نەدەتوانن  هەڵبژاردن بکەینەوە، ئەم دۆخە جگە لەوەی  بەردەوامبوونی کاریگەری  خراپی لەسەر  ئاسایش و ئابووری هەرێم دە بێت لە چاوی جیهانیشدا  پرۆسەی سیاسی هەرێم دەباتە بەردەم پرسیارێکی جدیەوە و پێمان دەڵێن ئایا ئێوە توانای بەڕێوەبردنی خۆتانتان هەیە؟ ئەمە پرسیارێکی مێژووی ماندوکەرە ! بۆیە وەڵامی ئەم پرسیارە  تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ سەرکردایەتی سیاسی هەرێم و ئەحزابی کوردی  .   کەواتە دەبێت بە دیدێکی هاوبەش وەڵامی ئەوپرسیارەبدەنەوە و داهاتوویەکی جێگیر بۆ هەرێم دەستەبەربکەن  و پەلەبکەن لە تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەر وەکو چۆن بە پەلە پیرۆزبایی لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن  ئاواش پەلە بکەن بۆپیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان لەپێکهێنانی کابینەی دەیەم ، ئەویش تەنها دوڕێگامان لە بەردەمدایە  بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەق بەستوە :.
 ٠١ پێکهێنانی کابینەی دەهەمی حکومەتی بنکە فراوان ،بۆسەرکەوتنی لە هەنگاوی یەکەمدا دەکرێت  هەر حزبێک کەمێک لە داخوازییەکانی خۆی بێتە خواراوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەر کەوتنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینە ، ئەمەڕێگا دروستە کەیە.
 ٠٢   یان هەڵبژاردن بکرێتەوە و جارێکی دیکە بگەڕێینەوە بۆ دەنگی گەل  .هەر چەندە گەل متمانەی لاواز بوە بە پرۆسەی دەنگدان  بەڵام بۆچارەسەر ی هەر کێشە یەک و سەر کەوتنی هەر پرۆسەیەک تەنها گەڕانەوە بۆ گەل ڕێگا ڕاستە کەیە. لێرەدا دەبێت حیزبەکان بیرۆکەی تیۆری گەمەی صفری لە خەیاڵدانی خۆیان بسڕنەوە ، بۆ ئەوەی نەچینە ڕێگای سێهەم چونکە
 ڕێگای سێهەم واتە کرانەوەی دەرگا ترسناکەکان بەڕوی هەرێمدا . هیوادارم پارتی و یەکێتی دەرفەت نەدەن ڕێگای سێهەم ببێتە ڕێگامان چونکە ڕێگای سێهەم وەک گەمەی مارو پەیژە وایە ئێمە دەڕۆینەوە بەر دەم زمانی ژەهراوی مارەکە .
 بەداخەوە ئەوەی دەیبینین لەهەڵوێستی ئەحزاب بۆچارە سەری گرفتەکان زۆر خەم ساردن ودەڵێی نەبایان دیوە نەبۆران .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی