لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی پێنج سهد ساڵەی عوسمانیهکان
و سهد ساڵەی ده وڵەتی عیلمانی ئەتاتورکیدا مێژوویەکی دورودرێژی ژیانی پێکه وه یی نهتهوه ڕەسه نه کانی ئە
نادوڵ (کوردو ئه رمه ن وسرياني و عه رە ب و چهرکەس و بهڵقانی) له سه رجه م بواره
کانی سیاسی و سوپایی و کولتووری و كومه لایه تی و تیکه ڵ بوونی له گەڵ تورکهکاندا
هه بوە و هه موان وه ك هاوڵاتىعوسمانى
ده ناسران . ههرچه نده سولتانه
كان تورک بون ( گومان ههیە کە ڕەچەڵ پاکی له ته واوی سولتاته كاندا بوونی هەبوو
بێت، چونکه له سه رده می سولتانەکاندا بایهزیدو به تایبەتی سلیمانی قانوونی نه وەکانی
نه وه و وه چەی ئەو ژنە ئۆکرانی و ڕوسی و بەڵقانی یانه بوون که وه ك کهنیزە له کؤشکەکانیاندا
بوون ) بەڵام تەواوی هاونیشتمانیانی یەکان وه ك هاوڵاتى عوسمانی پێناسە
دەکران، تەنانەت تاسەرهەڵدانی بیری تورکییزم وشه ی تورک بوون وه ك شه رم و عەيبهيهك
لێکدەدرایەوە .
بیری
تورکایهتی له نیوهی دووه می سەدەی نۆزده یەمدا به ره و سه رهەڵدان دهستی پێکرد،
زۆربهتایبەتی لهسهردهمی هێرشەکانیشیاندا بۆسهرولاتانی بەڵقان و تا نزیك بە
نەمساش ژماره یه کی بهرچاویان له ژن ومنداڵانی ئەو ناوچانەیان بەزۆرە ملێ برد بۆ ئەنادۆڵ. ئەم ژنانەشیان
تیکهڵ بە خۆیان کردو منداڵەکانیشیان وەکو ئەوەی خۆیان پەروردە کرد دواتر گه وره ترین و دڕندهترین سوپایان لێدروست
کردن بە نێوی (سوپای ئینکشاری). (زانستی مرۆڤناسی
تەواوی نهته وه جیاوازەکان لە یەکدی جیادەکاتەوە، بێگومان ئهو تورکهی که ئەوڕۆ ده بینرێت نەوەی
مەغۆل و تەتەر نین )!!!
لەسەردەمی سوڵتان حەمیدی دووه مدا ١٨٧٦-١٩٠٩ دواتردهستهیهک
لەلاوی تورک ڕیکخستنیکیان لە ژیر نێوی ( اتحاد و ترقی ) بە به سه رکردایه تی ئەنوەر
تەلعەت و جەمال پاشا دا درووست کرد ، ئیدی له و ده مه وە دەوڵەتداری ڕێچکەیەکی
دیکەی جیاوازی لە بەرێوەبردنی وڵاتدا پێڕەوکرد. ئهویش سیاسه تی ره گه زیه رستیی و تورکیزم بوو. لهو
ده مهوه ئەو تاقمه تورکه نێویان لە خۆیان نابوو (لاوە تورکەکان - جۆن تورکه کان )
سیاسهتی یەك پێناسەییان دژ بەتەواوی گەلەکانی دەوڵەتی عوسمانی پێڕەوکرد لە تەواوی
بواره کانی کولتووری و ئه ده ب و هونه رو کۆمەڵایەتی و به ڕێوەبردنی سیاسهتی
وڵاتەکه دا و نکوڵیان له مافى تهواوى
نهتهوه ناتورکهکانی ئەووڵاتە ، بەتایبەتی
دوای بڕانەوەی جه نگی جیهانی یەکەم و دامه زراندنی کۆماری تورکی بهسەرکردایەتی مستهفا که مال ئەتاتورک له ١٩٢٣ دا دەکرد .
پاشی ساڵيك لهوه لهڕێی ئه نجومه نی نیشتمانیهوه ، به لگه نامەیەکیان له ژێرناوی ( میثاقی نەتەوەیی ١٩٢٤ ) ده رکرد که پێناسهی تورکیایهکی هەمەڕەچەڵەکیان گۆڕی بۆ
تورکیایەکی یه ک نه تهوه (تەنها تورک)، يهك خاك ، يه ك زمان و يه ك ئاڵا .
یەکەم لێشاوی بیری تورکیزم به رکورد و مافه
کانی کەوت که له به ڵگەنامە سیڤەردا بڕیاری دهوڵەتێکی کوردی لە خۆ دەگرت.
کورد میژوویه کی چه ند سه د ساڵەی له گه ل هێرشی
خێڵه تورکه مهغولهكان و تهتهرهکاندا هەیە کاتێک به لێشاو هێرشی خویناویان بۆ
نێوچەکانی ڕۆژهەڵاتیان کردو لە کوردوستانیش گەورەترین قەتڵوعام و کاولکاری بەرچاره
نووسی کهوت و تهنانه ت لهسەردەمی تورکیای
کهمالیزم و دەسەڵاتدارێتی ئیخوانیەکان و چارەکە چەرخێکیش له حوکومداریەتی دیکتاتۆر ئەردۆغان دا.
به
کورتی دەمەوێت ئەو ڕاستیە بڵێم کە دووهۆکاربونەتە کاولکاری و داگیرکاری کوردوستان
و سڕینەوەی کورد وەک ناسنامەیەک لە قەدەغەکردنی زمان و فه رەنگ و دواخستنی له سه
رجه م بواره کانی ژیاری و شارستانێتیدا ئەو دوو هۆکارەش بریتین لە:-
١ – ئیسلامی سیاسی : سهره تای بیر کردنه وه له فراوانخوازی و بڵاوكردنه
وه ی ئاینەکە بۆ دەرەوەی سنووری نیمچه دورگەی عارهبی و داگیرکردنی ولاتانی دهوروبه
رو ناچارکردن و زۆرە ملێی گه لانی ناوچەکە و قایل کردنیان به ئاینە نوێ یه که و چهسپاندنی
پایهکانی ئیسلام لە حوکم کردنی ئهو ناوچانهدا ، ئیدی ئیسلام له ڕێڕەوی گەیاندنی
پەیامێکی یەزدانی و ئاشتی و برایه تی و وه ك یهکی له نیوان گهلهکاندا وهرگهڕا
بۆمەسەلەیەکی سیاسی وداگیرکاری وسهرکوت کردنی ئه وگهلانه ودروشمی (الغنائم والسبايا
) بوبە ئامانجی هێرشی ئیسلامی .
له پهلامارەکاندا
دهستکهوتی ماڵی پاره وخشڵ وزێڕوژن وتەنانەت کچی منداڵیش وه ك سەبایە دەبوو بە
موڵکی شیروەشێنە دڕندەکانی بیابان و بەڵام به شیک له خشل وزێڕەکان دەبوو بدرایە بە
( بیت المال) ، لە ( بیت المال) یش عائشە ی ژنی پێغەمبەر بەرپرسیار بوو کە بەشێکی
کەمی دەگەڕانەوە بۆ خەڵکەکەی.
٢- هۆکاری دووەم : هاتنی خێڵە تورک و
تەتەرومەغوڵ وقورەقۆیلەکان وئاققۆیلەکان وسەلجوقی وکۆمەڵێکی ترکەهەرهەمویان
دەچنەوە سەر یەک بەرەباب بۆ خێڵەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
مێژوو گەواهی لە داگیرکاری و وێرانکاری و
دڕندەیی و قەتڵوعامی خاک وگەلانی نێوچەکە بەدەستی ئەوشمشێربە دەست ئەو سەربڕانە دەدات. شایانی باسه که کوردوخا کەکەی به رگه وره
ترین لێشاوی ئهوخوینڕێژانە کە بە ڕەچەڵەک تورك بوون کەوتن و لە وێرانکاری و
کوشتاری بێىەزەییانەی ئەم تورکانە میژویەکی خوێناوی بەجێهیشت.
ئەو دوو هۆکارە بونەتە گه وره ترین نه هامه تی
که نەک بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڵکو تاکو ئەوڕۆش تەواوی جیهان پێوەی دەناڵێنن.
بوونی هەندێك لە وڵاتانی ئه وروپا، به تاییهتی ئینگلیزو فه ره نسی و ڕوسەكان له
سهدەکانی ۱۷-۱۹ گەواهی دڕندهیی خێلە تورکه کان دەدەن دژ بە گهلانی ڕەسەنی
ناوچەکە بەتایبەتی زوڵم و ستهمیان به رانبەر بهکورد وگروپە ئاینیەکانی تروەک یەزیدی
و ئەرمەن و سریان و گریک و بڵقانی .
لەسەردەمی ئەوڕۆدا پرسی گه ورهی نەتەوەی تورکیا بۆ تە ڕۆژەڤ و ئەو
پڕۆژەیەی کە ڕێبەری پ .ك .ك. پێشکەشی ده وڵهتی تورکیای کردووه بو کۆتایی هاتنی شەڕی
نێوان هەردوولا به نێوی (پڕوژه ی چارەسەری کۆمەڵگەی دیمۆکراتی ) پتر لەساڵێک تێدەپەرێت هیچ بەرەوپێشچونێکی لێ بەدی ناکرێت و و
بەپێچەوانەوە حکومەتی ئاکپارتی پڕؤژەکەی گۆڕیوە بۆ ( پڕۆژەی
تورکیایەکی بێ تێرۆڕ) لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لە چارەسەری دۆزی
ئاشتیانەی کوردا نەناوە.
نەک هەر لە نێوخۆی تورکایدا سایسەتی بانێکەو
دوو هەوا پێڕەودەکات وبەگوێی ئەوروپا دەدات کە نیاز پاکە کێشەی کورد چارەسەر
دەکات، بەڵکو ئەمە سیاسەتێکی خۆ گەوجاندنە و چییکە بەڵێنەکانی تورکیا بۆ هیچ لایەک
جێی متمانە نیە.
به پیچه وانه وه هێڕش و دەستێوەردانی تێرۆریستانەی
تورکیا لە باکوری کوردوستان و بەرەو ناوچەکانی تری کوردوستان لە باشور و ڕۆژئاوای
تێپەڕاندوە .
ئەوڕۆ حکومەتی ئاكپارتی گه وره ترین ته گەرەو
کۆسپە لەبەردەم چاره سه رکردنی کێشهی کورددا له هه موو پارچه کانی کوردوستاندا .
ئەو وتەیەی ئەردۆغان کە دەبێژێ ( کە ناهێڵین لە هیچ پارچه زه ویه کی ئەم جیهانه دا
كورد ما فی خۆی به ده ست بهێنێ ) ، ته نانه ت زور به هێمنی لهگهڵ ئەو دهوڵەتانەی کە پارچه یەك له
كوردوستانی تیادا ژێردەستە کراوە ها و پلان وهاو بهرنامەن بۆ ئیفلیجکردن ولە
نێوبردنی ئەو ستاتویەی کە هەرێمی کورودستان هەیەتی لە دەستوری عێراقدا .
زۆر کەس ئەم پرسیارە دێتە بەرمێشکی بؤچی کۆمەڵەی
نەتەوە یەکگرتوەکان و ولاتە ئەوروپیەکان و ئەمریکا سنوریک بۆ تورکیا دانانێن لە بەزاندنی
سنورەکانی و سیاسەتی داگیرکارانەی وڵاتانی نزیک ودور؟.
لە پێش چاوی هه موو جیهان تورکیا گه وره ترین
تاوان ئه نجام ده دات به رامبه ر نه ته وه یه کی دێرینی سەرو په نجا ملێونی وه ک
کورد که خاوه ن گه وره ترین شارستانیی دێرینە لە ناوچەکەدا ، هەروەها بێدەنگی
زۆربەی پارتە سیاسیەکانی کوردوستان و دەوڵەتانیش کەم یان زۆر دەچنە خانەی پشتیوانی
کردن له سیاسهتی دڕندانەی ئەردۆغان.
بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاشتیانەی کورد گرنگە تورکیا
بە فەرمی هەنگاوی ڕاستەقینە بنێت بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان دەسەڵاتی تورکیا و
لایەنەکانی کورد و گروپەکانی ناو تورکیا ، ئەگەر تورکیا ئاشتی دەوێت بۆ ناو تورکیا
و ناوچەکە دەبێت دەست لە پەلاماردان هەڵبگرێت و فشار نەخاتە سەر لایەنە کوردیەکانی
دەرەوی سنوری تورکیاش.
هەروەها بوونی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ کورد و پەکەکە
تەنیا کاتێک بە واقیعی سەیر دەکرێت کە تورکیا باس لە مافی کورد بکات نەک بیخاتە
ناو چوارچێوەی تێرۆڕەوە .دەبێت کورد وەک
نەتەوە لە تورکیا مافی یەکسانی و هاوبەشی ڕاستەقینەی هەبێت لە بۆ بنیاتنانی بناغەیەک
بۆ سەقامگیری تورکیا و هاوکاری درێژخایەن لە ئارامی ناوچەکەدا.
تورکیا گرنگە بە دانپێدانان بەو تاوانە
مێژویانەی بەرانبەر کورد و کەمەنەتەوایەتیەکی تر کە ئەنجامی داوە بۆ ئەوەی پرۆسەی
ئاشتەوایی بە متمانەوە دەستپێبکات نەک بە مۆرکردنی پرسی کوردو خەباتی کورد لە
چوارچێوەی تێرۆروەکو ئیستا لێپرسراوانی تورک بانگەشەی بۆ دەکەن. ئەگەر تورکیا بەم
شێوەیە دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکات مانای دادپەروەری وسەقامگیری جێبەجێ دەبێت.
بەکورتی تورکیا دەبێت هەنگاوی راستی بنێت بۆ
جێبەجێکردنی مافی نەتەوەی کورد لە تورکیا نەک تەنها وەک ڕێکلام و بەیاننامەیەکی
ڕۆژنامەوانی. گۆڕینی دەستوری تورکیا کە دانبنێت بە هەبونی کورد وەک نەتەوەیەک لە
تورکیا و مافی کەلتوری و زمان و فەرهەنگی و سیاسی هەبێت، یاسایەک دەربکریت بۆ
ئازادکردنی هەمو زیندانە سیاسیەکان بە سەلاح دەمیرتاش و ڕیبەری پەکەک ئۆجەلانیشەوە
و لابردنی یاسای قەیومەکانیش !
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی