ئایا ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆشەڕ دژی ئێران ؟

5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف


ئەمریکا لەساڵی ١٩٧٥ بۆی دەرکەوت کە پرۆژەکەی لەڤێتنام شکستی هێناوە،بۆیە بەتەواوی کشایەوە و سەرنجی لەسەر ئەو وڵاتە نەما و پشتی لەناوچەکە کرد.

تەنها شوێن کەسەرنجی ستراتیژی ئەمریکای کەوتەسەر ئەوروپاو ناتۆ و هاوسەنگی چەکی ناوکی بوو.ئە وسەرنجەش زیاتر بۆ وەستانەوەبوو لەهەمبەر یەکێتی سۆڤییەت ، چونکە تاکە ڕکابەر و هێزی ململانێکەر بوو لەبەرامبەریدا بووەستێت.تێدا سەرکەوتوش بوو بەو پێیەی لەکۆتاییدا سۆڤییەت هەڵوەشایەوە و ئەمریکا بووە تاکە هێزی جەمسەری جیهان.

دواتر و دوای ئەوەش لەسەرەتای ساڵی هەشتاکانی سەددەی ڕابردوو،ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە ناوەندی سەرنجی ئەمریکا ئەویش بەهۆکارگەلێکی جیاوازی وەک: شۆڕشی ئیسلامی ئێران و داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت ، لەساڵی ١٩٧٩ .

 دواتر شەڕی ئێران - عێراق و لەپاڵیدا ئاسایشی وزە و بازاڕی نەوت و شەڕی ناوخۆیی لوبنان،هەموو ئەمانە زنجیرەیەک گۆڕانکاریی دراماتیکی و جیۆپۆلەتیکیی بوون کە تەواوی هاوسەنگیی هێزی لە ناوچەکەدا گۆڕی.

بۆیە دەکرێت،مێژووی ئەمریکا لەهەنگاوە ستراتیژییەکانی، بۆ شەڕی ئێرانیش کە ئێستا لێکتێگەیشتنێک هەیە و شەڕەکە وەستێنراوە،حکومەتەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ جارێکی تر ئاسان نەبێت بۆ شەڕ دژی ئێران بگەڕێتەوە، چونکە کاریگەری دەروونی و سیاسی ئەو ئەزموونە زۆر بەهێز دەبێت.


لەبەر ئەوە ، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، چین، تایوان و تەواوی ئۆقیانووسی ئارام، زۆرترین ئەگەرن ببن بە ناوەندی سەرەکیی سەرنجی ئەمریکا و بتوانێت جارێکی تر، هێزی خۆی تێدا پێشان بدات و لەدوای ساڵی ٢٠٠٨ ەوە ئەمریکا وەرچەخانی نوێی بۆ وەستانەوە لەهەمبەر پێشکەوتنەکانی چین ئەو ناچەیەیی سەرنجداوە و بەهێزترین خاڵی ڕووی زەویشە کە بتوانێت وەک ململانێی چین بەکاری بهێنێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی