شیكاریی پرۆسەیە لە
داتاوە (Data) بۆ زانیاریی (Information) و پاشان دانایی و ئاگایی (Knowledge) و دواتر ئەنجام و بڕیار
هەر یەك لەوانەش بە پرۆسەیەكی
فراواندا دەڕوات.
بەلام
كاتێك خەلكی فەقیر دەكەونە
داوی خەڵكێكەوە كە خوێنەواری تەنكیان هەیە لە بوارەكەدا و هەر بۆ ئەكتڤتیی، چی ببیستن
دەیڵێنەوە و وەك زانیایاریی خۆیان دەرخواردی خەڵكی دەدەن،
ئەنجام: خەلكی داما و خۆشباوەر باجەكەی دەدەن!
بۆیە؛
زانستی ئا.بوور.ی و سیا.سی،
گواستنەوەی زانیاریی نیە بە تەنها،
تەحلیل و شیكاریی دیوی
پشتەوەی رووداو ژمارەكانە،
پسپۆریت نەبێت تیایاندا
خۆت تێدەكەویت و خەڵكیش تووشی زیان دەكەیت.
پرۆفیسۆرێكمان هەبوو پێی
دەوتین؛ ئەگەر شیكاریی و پێشبینیتان كرد، وورد بن، قووڵ بن، بە عەطف و ئایدۆلۆجیا
پێشبینی مەكەن. چوونكە پێشبینی و شیكاریی لە روانگەی پسپۆریتانەوە بەرپرسیاریەتیەكی
گەورەیە. بۆیە چەند جارێك بە دەنگی بەرز پێشبینی بكەن، گەر زانیتان نایپێكن، پچنەوە
بە ئاستی توانا و زانیاریی و پسپۆریتاندا.
ئەگەر جارێكی تریش و جەن
جارێكی تریش هەلەت كرد، ئیتر بووەستە؛ چوونكە كۆتا شتی پێشبینی و شیكارییت تێدا نیە،
كە ئەوەیش سكل و بەهرەیە!
جا هیوادارم بەهرەی تەحلیل
و بەهرەی یاری كردن بە سۆزی خەڵك تێكەڵ نەكرێت!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی